Home ئەرشیف2017 ریفراندۆم تەنها هەنگاوێکی گرنگە، لە رێگایەکی درێژترە بۆ سەربەخۆیی …

ریفراندۆم تەنها هەنگاوێکی گرنگە، لە رێگایەکی درێژترە بۆ سەربەخۆیی …

by Abdulla Mahmud

ریفراندۆم تەنها هەنگاوێکی گرنگە، لە رێگایەکی درێژترە بۆ سەربەخۆیی …

٢٥ سیبتەمبەر، ریفراندۆم لە کوردستان بەبەشی هەرەزۆری ناوچە کێشەلەسەرەکانیشەوە، بەرێوە چوو… سەرباری هەر تیبینی و سەرنج و کەم و کورییەک، چ ژمارەی بەشداری کردنی خەڵک و چ دەنگی بەڵێی خەڵکی کوردستان… بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی ریفراندۆمی تیادا کرا، سەرکەوتنێکی گرنگ و روداوێکی بێ وێنە نەتەنها لە عێراق وکوردستان، بەڵکو رووداوێکی ناوازەیە لە ئاستی تەواوی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەراستد و دنیادا…  لە ئاستی کوردستاندا هیچ کام لە ‌هیزو حزبەکای زۆنی سەوز لەخانەوادە بۆرژوازی کوررد،  نەک بە لێبراویەوە لەپشت ریفراندۆم نەبوون، بەڵک و لەسەرەگێژە و دابەش بوون و دژیش بوون… وڵاتانی ناوچەکە جگە لە هەرەشەی پەیتا پەیتا، بەڵکو ماشێنی مانۆری سەربازیان خستبۆوە گەڕ… رۆژەهەڵاتی ناوەراست بەگشتی دەرگیری جەنگی خوێناوی زلهێزەکان و وڵاتانی ناوچەکەو چ بەشیوەی راستەوخۆ و چ بەوەکالەت بوو… لەسەر ئاستی دنیا ئەنجومەنی ئاسایش بە بەیاننامەیەک دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم راگەیاندبوو… خەڵکی کوردستان بەگشتی تورە بوون لەدەسەڵاتی تاڵانچی و میلیشیایی پارتی و یەکیتی… کەچی خەڵکی کوردستان لەناو ئەو دۆخەدا، دۆسیەی سەربەخۆیی و جیابوونەوەیان لە عێراق بە موڵکی پارتی و یەکێتی نەزانی و گوێشیان بەو هەموو هەرەشە ناوچەیی و جیهانی و وڵاتە چنگ بەخوێنەکانی ناوچەکە نەداو، بە بەڵی بەمەبەسەتی دەستراگەیشتن بە سەربەخۆیی و پیکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ، بەحەماسەت و شور و شەوقەوە بەشداری ریفراندۆمیان کرد… بەمەش پەیامێکی گرنگ و چارەنووسیان راگەیاند… بە پێچەوانەی ژمارەیەک نووسەر و ئیلێتی سیاسی و چەپی ئەنتی پارتی، ریفراندۆم و سەربەخۆیان بە مافی خۆیان زانی و بۆدەستراگەیشتن بەو مافەشیان، ئیرادەی زیندوی خۆیان نمایش کرد و نەبوونە زەخیرەی ئەو پروپاگەندە روکەشانەی کە ریفراندۆم ناکرێت، ریفراندۆم کوشت و کوشتار بەدوای خۆیدا دێنی، ریفراندۆم موڵکی پارتی و  بارزانییە، ریفراندۆم بی یەکریزی نیشتیمانی! و تەبایی ناوماڵی کورد! ناکرێت، ریفراندۆم پشتیوانی ئەمریکاو غەرب دەوێ، ریفراندۆم ناوچەکیشەلەسەرەکان ناگرێتەوە، ریفراندۆم… خەڵکی کوردستان هوشیارتر و دووردیدەتر بەئیرادەیەکی لێبراوانەوە، وەڵامی هەموو ئەو بانگەشانەیان بە کردەوە دایەوەو کۆمەڵگای کوردستانیان خستە بەردەم قۆناغێکی نوێ… قۆناغی بریاردان بە جیابوونەوە قۆناغی دوای ریفراندۆم…

ریفراندۆم کرا و بەهەموو پێوانەیەک هەم سەرکەوتوو بوو هەم روداوێکی ناوازە  لەدڵی هەلومەرجی عێراق و ناوچەکەو دنیادا… بوو، دیارە نابێ بیرمان بچێت، ریفراندۆم تەنها هەنگاوێکی گرنگ و ئیرادە نواندنێکی جەماوەری و کۆمەڵایەتی بوو بریاردانی جیابوونەوە لە عێڕاقی قەومی و ئیسلامی و لەپێناو سەربەخۆییدا، بەڵام تا گەیشتن بەسەربەخۆیی واقعی و دامەرزاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ گەلێک هەنگاو و ئەرکی گرنگیتر ماون…

کاری خەڵکی کوردستان تەنها بە رۆژی ٢٥ سیبتەمبەر و دەنگدان بەجیابوونەوە، بەکۆتا نایەت… بەڵکو دەورەیەکی نوێ دەستپیدەکات، کە ئەگەر خەڵکی کورستان و لە پێشیانیشەوە بەرەی چەپ و ئازادیخوازی کۆمەڵگە لە مەیداندا نەبن، دەشی ئەم دەستکەوتە گەورەیە کە سەرکەوتنی ریفراندۆم و نمایشی جەماوەری بوو بۆ بریاردان بۆ سەربەخۆیی، بە ئاقاری تردا ببرێت، سات و سەودای پیوەبکرێت، بکرێتە دەستمایەی سازانی پۆست و داهات و هاوبەشیتی سیاسی بۆ دەورەیەکی تر لەگەڵ بەغدا، دەشی بریارو ئیرادەی خەڵکی کوردستان بەهەند نەگیرێت و بۆ مەبەستی تر بەکار ببرێت… دەشی لە ژێر گوشار و هەرەشەدا حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی دەنگی خەڵکی کوردستان بکەنە کارتێک بۆ یەکلایی کردنەوەی کیشەکانی خۆیان لە گەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچە.  ئەوەی کە رێگە لەو دەشێ و ئەگەرانە دەگرێت، ئەوەی دەتوانێت مەترسیەکان و لە پێشیانەوە هەرەشەو چاوسورکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە پوچەڵ بکاتەوە… لەمەیدان دا مانەوەی خەڵکی کوردستانە تاکۆتایی پرۆسەکە… دریژەدانە بەو ئیرادەیەی ٢٥ سیبتەمبەر نمایش کرا…

لەمەیدان دامانەوە بۆ راکیشانی پشتیوانی بەرەی ئینساندۆست و پێشکەوتنخوازی ناوچەکەو دنیا، یەکێک لەو نەبەردانەیە… هاتنە مەیدانی جەماوەری لە شارەکانی کوردستانی ئێران و کوردستانی رۆژئاوا و بە دروشمی پشتیوانی لەپێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ دەکەین… هەنگاوێکی گرنگە… کە ئەمە نەک تەنها پەیامێکی هاوپشتییە بۆ پشیوانی لە بریار و ئیرادەی خەڵکی کوردستانی عێراق، بەڵکو هاوکات پەیامێکیشە بۆ دەوڵەتەکانی ناوچەکە و بەرگرتن بە ملهوری نواندن و هەرەشەکانیان… دیارە ئەم بزوتنەوەیە دەبێ هەم درێژە هەبێت و هەم تەواوی خەڵکی ئازادخوازی ئێران و تورکیا و سوریا بگرێتەوە، هاتنە مەیدانی ئەو هیزە دەتوانێت دەستی ئەو دوژمنانەی ئازادی و خەڵکی کوردستان کورت بکاتەوە پیلانە ئاشکراو نهینیەکانیان لە قاو بدات…

نەبوونی خۆشباوەری بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و بانگەشەکانیان و جیاکردنەوەی ریزی سەربەخۆ…

بۆ راکێشانی پشتیوانی بەرەی ئینسان دۆست و ئازادیخوازی لە ناوخۆی عێراق و ناوچەکەو جیهاندا، لەمەیداندابوونی خەڵکی کوردستانی عێراقی دەوێت، بەردەوامی دان بە خۆپیشاندان و رێپوانی دەوێت، نیشاندانی حەقانیەتی و سیمای ئازادیخوازانەی دەوێت… دەستبردن بۆ خۆریکخستن و سازانی ئۆرگان و نهادە جەماوەرییەکانی بەرگری کردنی دەوێت… پلافۆرمی ئینسانی ئازادیخوازانەی دەوڵەتی سەربەخۆیی داهاتووی دەوێت… تا دنیای ئازادیخوازی و پیشکەوتنخوازی بتوانێت بێتە پشتی خواستە ئینسانیەکانی ئەو خەڵکە… بزوتنەوەیەکی ئاوا دەتوانێت دانپیانانی نێودەوڵەتیش بۆ پرسی سەربەخۆیی مسۆگەر بکات…

لە مەیدان دابوونی خەڵکی کوردستان، بەجیا لە راکیشانی پشتیوانی ناوچەیی و جیهانی بۆ پشتگری لە ئاکامی ریفراندم و سەربەخۆیی، هاوکات دەبێ بۆ ئەوە بێت، کە گوشاری جەماوەری و ریكخراو و فراوانی هەموو رۆژە لەسەر دەسەڵاتی ناسیونالیستی کورد دروست بکات، کە رێز لەدەنگی خەلکی کوردستان و ئاکامی ریفراندۆم بگرن… و ریگەبگرن لەوەی ئاکامی ریفراندۆم بۆ مەبەستی تر بەدەستەوە بگیرێت…

هەروەها ئامادەیی جەماوەری لەسەر شەقام هاوکات پیویستت بە ئامادەیی چەکداریی  جەماوەریە بۆ بەرگری لەخۆو وەستانەوە بەرووی هەرەشەو دەستدرێژی چەکدارانەو دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەکە لە کوردستانی عێراقدا… بەرگریەکی ئاوا جەماوەری حەق خوازانە بێگومان دەتوانێ هاوسۆزی و هاوئاهەنگی و پشتیوانی دنیای ئازادیخواز بۆخۆی فەراهەم بکات…

پێداگری لەسەر دەوڵەتی هاوڵاتی داهاتوو، لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێکی پشت بەستوی جەماوەری بۆ بەڕیوەبردن و حکومرانی هەنگاوێکی ترە کە دەبێت لە ئیستاوە مۆری خۆی بەهەموو جموجۆڵە سیاسی و جەماوەری و کۆمەڵایەتیەکانەوە، نیشان بدات… تا خەڵکی ئازادیخواز ئەمە بەدەسکەوتێکی گرنگ لە ناوچەکەدا بزانن و  بەرگری لێکردنی لە مافێکەوە بۆ پێویستیەک تەماشا بکەن…

پێویستە لە ئیستا وە ناوەرۆکی حکومەتی داهاتوو، دەسەڵاتدارێتی جەماوەری، یاساو ریسای ئەو حکومەتە، مافە سەرەتاییەکانی ئینسان، مافە فەردی و مەدەنیەکان، ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان… بخرینە روو تا خەڵکی کوردستان بەشورو شەوقەوە بۆ جێگیرکردنیان بۆی تێبکۆشن…

ئامادەییی خەڵکی کورستان بۆ گواستنەوە و گۆرینی دەسەڵاتی حزبی و میلیشیایی بە دەسەڵاتی هەڵبژێردراوی لەخوارەوەی  جەماوەری و بەیاسایی کردنی ئەو دەسەڵاتە جەماوەرییە، یەکێکی تر لەو هەنگاوانەی دوای ریفراندۆمە… کە بەدوای خۆیدا دەبێ لیکەتەکانی ئەو دەسەڵاتە میلیشیایی و حزبییە لە گێرانەوەی داهاتی دزراوی خەڵکی کوردستانەوە بۆ داهاتی گشتی و کردنەوەی دۆسیەی یاسایی بۆ سەرجەم  ناحەقی و تاوانەکانی چارەکە سەدەی رابردوو، کارێکە نابێ بە فەرامۆشی بسپردرێت…

هەموو ئەمانە کار و ئەرک و هەنگاوی دوای ٢٥ سیبتەمبەرن… کە دەتوانین بەسادەیی بڵێین، ریفراندۆم هەنگاوێکی گرنگ بوو لە راستای رێگایەکی درێژتردا بۆ سەربەخۆیی و دامەزارندنی بەکردەوەی دەوڵەتێکی ئازادی جەماوەری و ئازادیخوازانەو تەسەل و خۆشگوزەرانی داهاتوو…

لەوانەیە تۆ ئەمانەشت بە دڵ بێت

لێدوانێک بەجێ بهێلە

هاوڕێمان بن!

پەیوەندی

دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ هەر سەرنج و پێشنیار و ڕاگۆرینەوەیەک، لە ڕێگای:

abdulla.mahmud@gmail.com

دیمانەی پێشەنگ

Play Video