عبداللە مەحمود
*لە شاری قەڵادزێ لەدایک بووە.
*لە سەرەتای ساڵانی 80 و تێکەڵاوی کاری سیاسی بووە، وپەیوەندی کردووە بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە.
*بەشداری بەرچاوی بووە لەخۆپیشاندانی ساڵی 1982 قەڵادزێ بەبۆنەی 18مین ساڵیادی بوردومانی ئەوشارەوە، یەکێک بووە لەدەستگیرکراوەکانی ئەو خۆپیشاندانە. ئەم خۆپیشاندانە دوایی زوربەی زۆری کوردستانی گرتەوە.
*لە 1985بەدواوە تێکەڵ بەکاری ڕێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستیەکان دەبێت.
*لە ساڵی 1991 یەکێک بووە لەهەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی شورایی شاری سلێمانی، یەکێک بووە لەدامەزرێنەرانی شوراکان. لەلایەن نوێنەرانی شوراکانەوە هەڵبژێردراوە بۆ وەڕێخستنی بزوتنەوەی بەگری لەکوردستان لەبەرامبەر گەڕانەوەی ڕژێمی بەعسدا بۆ کوردستان.
*لە ساڵی 1992 وە پەیوەندی کردووە بە ڕێکخراوی یەکێتی خەباتی کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە. کەیەکێک بوو لە ڕێکخراوە چەپەکانی ئەوکاتە.
*یەکێک بووە لە کادرانی دامەزێنەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و لەیەکەم کۆنگرەی ئەو حزبەوە تا 2008 ئەندامی ڕابەرایەتی ئەو حزبە بووە.
*یەکێک لە پێکهێنەرانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان بووە کە لە 15 مارسی 2008 ڕاگەیەنرا. ئێستاش یەکێکە لەکادرانی ئەم حزبە.
*بەجیا لەکاری سیاسی وحزبی و سازدانی دەیان سیمینار لەشارەکانی کوردستان، وتارو بابەت لە زوربەی ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاودەکاتەوەو ئیستاش کادرو هەڵسوراویحزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستانە.