admin
عەبدوڵا مەحمود:
لە ١٩ حوزەیرانی ٢٠١٥، ماوەی یاسایی! سەرۆکی هەرێم کۆتایی پێهاتووە. لە ١٢ئۆکتۆبەریشەوە، سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن پارتیەوە بە زۆری چەک رێگریلێکرا بچیتەوە ناو هەولێر و دەزگا شەرعی! و هەڵبژێردراوەکەی کوردستان، پەرلەمان لە کارکەوتووە، حکومەتیش ٦ مانگە تەنها یەکجار کۆبۆتەوە، ئاسۆیەکی نزیکیش بۆ خستنەوە گەریان دیار نییە.
لەپەراوێزی سیناریۆی دادگایی سەردەشت عوسماندا, بەڵگەی ئاشکرا، شاهیدی نهێنێ!!
عەبدوڵا مەحمود:
پارتی لە درێژەی هەوڵەکانیدا نەک بۆ شاردنەوەی تاوانێکی ئاشکرا کە بەرۆژی روناک و لە بەردەم زانکۆدا، رویداوە. بەڵکە بۆ رەوا نیشاندانی تیرۆری سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامەنووس، لە سیناریۆکانی بەردەوامە. بەجیا لە هەوڵەکانی بۆئەوەی سەردەشتی رۆژنامەنووس و رەخنەگرتنی ریشەیی لە دەسەڵاتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، بە تیرۆرو کاری تیرۆریستی لەقەڵەم بدات،
عەبدوڵا مەحمود:
کۆبانێ سەرکەوت. چونکە بەرگری لە ژیان، فەلسەفەی خۆراگری و راوەستانی ژنان و پیاوانی چەک بەدەست و خاوەن ئیرادەی سەربەخۆ بوو. سەرکەوتنی کۆبانی رووداوێکی کەم وێنەیە لە مێژووی هاوچەرخی ئەم سەردەمەدا. دیارە ئەم سەرکەوتنە، چۆن سەرکەوتنی تەواوی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە ئینسان دۆست و پێشکەوتنخوازەکان،
عەبدوڵا مەحمود:
روداوەکانی ئەم دوایەی عێراق، کە بەهێرش بۆسەر چەندین شاروشارۆچکە، لەلایەن داعش و بەعسیەکانەوە، دەستیپێکردو تائێستاش درێژەی هەیە، پێشبینی دەکرێت ببێتە وێستگەیەکی تازەی سەرهەڵدانی ململانێیەکی فراوانتری بەیەکدادانی تیرۆریستی، بۆ دەورەیەکی دوور مەودا.
عەبدوڵا مەحمود:
ئەم دوایانە خولێکی تر لەکۆبونەوەی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن، دەستی پێکردۆتەوە.
دوای سەردانی بێمەرجی هەرسێ بەرپرسی یەکەمی گۆڕان و یەکگرتو و کۆمەڵ، بۆلای سەرۆکی پارتی، نوێنەرانی پارتی و یەکێتی سەردانی هەر سێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆنیان کرد و بڕیاریش وایە کۆبونەوەی تری بەدوادا بێت. پرسیار ئەوەیە چۆنە سەرانی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەمجارە بێ مەرج سەردانی بارزانیان کرد؟ بۆچی لەم کاتەدا کۆبونەوەکان وا بەخێرایی بەڕێوە دەچن؟ پرسی بناغەیی و پێداوسیتیەکانی کۆبونەوەکان کامانەن؟