Home ئەرشیف2004 ئەوانەی لەناو یەکیتیء پارتیدا کریگرتەی بەعس بوون دەبێ بدرێنە دادگای عادلانەو ئاشکرای جەماوەری!

ئەوانەی لەناو یەکیتیء پارتیدا کریگرتەی بەعس بوون دەبێ بدرێنە دادگای عادلانەو ئاشکرای جەماوەری!

by Abdulla Mahmud

عبداللە مەحمود

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان !QuestionMark4
ڕۆشنبیرانء دادوەرانی پیشکەوتنخواز!
ڕێکخراوء کۆرو کۆمەڵە دژی بەعسیەکان !
هەروەکو ئاگادارن، ماوەیەکە هەواڵی پەیوەندی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسء ئەندامانی
سەرکردایەتی یەکیتیء پارتی، بەڕژێمی پێشوی بەعسەوە، ڕاگەیەنراوە.
دیارە بوونی پەیوەندی ئەو ژمارەیە لە سەرانی ئەحزابی قەومی کورد، بەڕژێمی فاشستی بەعسەوە، شتێکی چاوەروانکراوە.
بزوتنەوەی کوردایەتی، بزوتنەوەیەکە کە بەدریژایی مێژوویء جودیان، نۆکەرایەتیء خۆشخزمەتی بەڕژێمە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە بە ڕژێمی بەعسیشەوە، بۆتە تایبەتمەندیەکی زاتىیان بۆ دریژە دان بەتەمەنیان. ئەوەی ئەم بزوتنەوەیە بۆیەک جاریش حسابی بۆ نەکردبێت، خەڵکی کوردستانء خەباتی حەق خوازانەیان بووە. ئێوە هەموو ئاگاداران کە چۆن نزار خەزرەجی سەرۆکی ئەرکانی پێشووی ڕژێم، کەڕاستەوخۆ دەستی هەبوو لە ئەنفالء کیمیابارانی هەڵەبجەدا، بەکۆمەکء هاوکاری یەکیتیء پارتی ڕەوانەی دەرەوەیء ولات کراو لەوێش لەلایەن یەکیتیء پارتیەوە پاکانە بۆ تاوانەکانی کرا، ئێوە شاهیدی پێشوازی سەرانی یەکیتیء پارتین لەءەفیق سامەرایی رەئیسی مخابەراتی پێشوی ڕژیم، ءە ئاگادارن کە ئەم ماوانەش چۆن چەند تاوانباری تریءەکو شێخ جەعفەرو ئەرشەد زیباری، تا ئێستا لە لای یەکیتیء پارتی پارێزراون، ءە ئاگادری هەوڵی جەلال تالەبانیش بوون بۆ پەنادانی خێزانی ێدام حسین.
ئێوە هەموو ئاگادارن، کە لە 13ساڵی رابردووشدا ئەحزابی قەومی کورد سەرباری خۆبەستنەوەیان بە سیاسەتء نەخشەکانی ئەمریکاوە، هیچ کات ئومێدی خۆیان بۆگەڕانەوە بۆناوباوەشی بەعس، لەژێرناوی ئەوەی چارەسەری کێشەی کورد لە بەغداء لەگەڵ ڕژێمدایە، نەبریبوو، تەنانەت تا سآ مانگ پێش لەدەسەڵات کەوتنی بەعسیش شیعاری روخاندنی ڕژیمیان نەبووە. لەوەش ءاوەتر چەند جار حزبء لایەنە سیاسیەکانیان ئاگاداردەکردەوە لەوەی کە نابێ بەڕژێمی بەعس بڵێن دیکتاتۆرء . . . ءەدەعوایان لەسەر حزبی ئێمە، حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عیراق، تۆمارکرد. یاساکانی بەعسیان بۆ بەدەستەوە گرتین، بۆیە بوونی پەیوەندی ئەمانە بە ڕژێمەوە، ئاکامی مەنتیقی سیاسەتی نۆکەرایەتیء خۆش خزمەتىیە، ئاکامی مەنتیقی سیاسەتی ناکۆکیانە بە خواستء بەرژوەندیەکانی خەڵکی کوردستانەوە.
ئەمرۆ کە هەواڵی پەیوەندی ژمارەیەکی زۆر لەسەرانی یەکیتیء پارتی بەڕژێمی بەعسەوە لە میدیاکانەوە ڕاگەیەنراوە. پەروەندەیەکی ڕەشترە، لەکارنامەی ئەم حزبانە. پەروەندەیەک کە کارنامەی 13 ساڵە ئاشکراکەی، نۆکەرایەتیء خۆش خزمەتی، برسێتیء بێکاری، سەرکوتء بێمافی ژنانء لاوان، تیرۆرو زیندانی نهێنی، چەند جەولە شەری ناوخۆ، لاواندنەوەی ئیسلامی سیاسیء دەسەلاتپیدانیان، بە تاڵان بردنی داهاتی خەڵکی کوردستانء کەڵەکردنی ملیۆنان دینارو دۆلار،. . . بووە، پەیوەندی ئەم ژمارەیە زۆرەش لە بەرپرسء ئەندامانی سەرکردایەتی ئەم دووحزبە، گۆشەیەک لە کارنامەی نهینیء ژیر بەرەیانە. کە ئەمە ئیتر هیچ شەرعیەتێکیان بۆ ناهێڵێتەوە.
ئەمانە کە لەگەڵ بەعس کاریان کردووەو موچەی کرێگرتەییان لە بەعس ءەرگرتووە. مەعلوم نیە چەند لەو تاوانبارانە دەستیان لە زیندانیء گوللە باران کردن، ئیعدام، ئەنفال، کیمیاباران، ءە دەیان سیاسەتی تری بەعس لەدژی خەڵکی کوردستاندا، بووە.
بۆیە دەبێ لەزوترین کاتدا، بەر لە هەموو کەس جەلال تالەبانیء مەسعود بارزانی، لەبارەی ئەم پەیوەندیەوە ڕونکردنەوەی خۆیان بدەن بە خەڵکی کوردستان، ءەدەبێ بەزوویی لیستی ناوی ئەم تاوانبارانە ڕابگەیەنن.
هاوکات ڕاگرتنء سەرپۆشدادان بەڕاگەیاندنی ناوی ئەوتاوانبارانە، لەلایەن هیچ کەسء دەزگاو دامەزراوەیەکی مەدەنیء پێشکەوتنخوازەوە نەک هیچ تەبریرێکی نیە، بەڵکو گەورەترین ناحەقیە بەرامبەر بەخەڵکی مەحرومی کوردستانء هەموو ئەوانەی دژی بەعسء سیاسەتە دژی ئینسانیەکانی بوون. ئەگەر بۆ ئەمریکا، یان بۆ یەکێتیء پارتیء حزبەکانی تری سەر بەیەکێتیء پارتی، سەرپۆشدان بەسەر ئەو هەواڵەو بێدەنگەکردن لە ڕاگەیاندنی ناوەکانیانء شاردنەوەیء تەنانەت ئینکارکردنی، شتێکی چاوەروان کراوەو بەشێکە لە تایبەتمەندی ئەو لایەنء هێزانە، ءەکو دەیانء سەدان تاوانی تر کە ئەنجامیان داوەو پاشان دیزە بەدەرخۆنەیان کردووە، ئەوا بۆ هەرلایەنء دەزگاو کەسایەتییەکی ئازادیخواز ئەم بێدەنگیە جگە لە خزمەت بەکارنامەی بەعس لەکورستانء ئەو تاوانبارانە، شتێکی تر ناگەیەنی.
کرێکارانء خەڵکی زحمەتکیشی کوردستان، ءەژنانء لاوانء ڕۆشبیرانء دادوەرانء هەموو دامەزراوەو کۆرو کۆمەڵەیەکی پێشکەوتنخواز، دەبێ هەرچی زوترە لە رێگای جۆراوجۆری ءەک ئیمزا کۆکردنەوە، سازدانی کۆرو سمینارو، ءەڕێخستنی خۆپیشاندانی جەماوەری. . . تاد، گوشار بخەنە سەر ئەم حزبانە تا ناوی ئەو تاوانبارانە رابگەیەنن.
ڕاگەیاندنء ناساندنی ئەو تاوانبارانە، کە دەرخەری ناوەرۆکی بزوتنەوەی کوردایەتیشە، نەک هەر هەموو ئەودەنگە گرگنء نۆکەرء مۆڵەتپێدراوانی بەنرخی ڕۆژ نان خۆر، ریسوا ئەکەن، کە دەیانەوی ئەم مەسەلەیە پەردەپۆش بکەن، بەڵکە خزمەتێکی گەورە بەخەڵکی کوردستان دەکەن، بۆیە دەبێ هەموو هەوڵێک بخریتە گەر بۆ ناساندنی ئەو تاوانبارانە، لەوەش ءاوەتر دەبێ دەعوای رەسمی لە ئێستاوە لەسەریان لە دیکۆمونتێکدا تۆماربکرێت. ءە سەرئەنجام ئەم تاوانبارانە بخرێنە بەردەم دادگایەکی ئاشکرای جەماوەریء عادلانە.
بژی بەرەی عەدالەت خوازی کۆمەلگا!
ریسوایی بۆئەوانەی حەقیقەت لە خەڵکی ئەشارنەوە!
ـــــــــــــ

لەوانەیە تۆ ئەمانەشت بە دڵ بێت

لێدوانێک بەجێ بهێلە

هاوڕێمان بن!

پەیوەندی

دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ هەر سەرنج و پێشنیار و ڕاگۆرینەوەیەک، لە ڕێگای:

abdulla.mahmud@gmail.com

دیمانەی پێشەنگ

Play Video