Home دیمانەو گفتوگۆئاشکرابوونى باندەکەى “شیخ زانا” کام هۆکارو کام راستى؟

ئاشکرابوونى باندەکەى “شیخ زانا” کام هۆکارو کام راستى؟

by Abdulla Mahmud

terroris_zana_kafr__2005_07_11_h18m51s24

دان پیدانان وئاشکرابوونى تاوانەکانى باندە تیرۆریستىیەکەى”شیخ زانا” راچلەکینەربوو بۆهەمووان و واچەند رۆژە بۆتەجیگاى مشت و مر و لیوردبوونەوەو قسەوباسى نیو کۆمەلگا و رۆشنبیران ولایەن و کەسایەتى جۆراوجۆر. بەلام  ئەوەى ئاشکرایە کە هەمووان لەبارەى هۆیەکانى سەرهەلدانى ئەم دیاردەیە و رووەکانىیەوە رایەکى چوونیەکیان نىیە. بیگومان ئەم تاوانانە یەکجارىتر کارنامەى ئیسلامى سیاسى و رەوتەکانى دەباتە نیو قەفەزى دادگایىیەوە و لەونیوەدا وەک تەرەفیکى بنەرەتى جیگاى هەیە هاوکات ئەوەى ئەم باندە دەتوانى بۆماوەى چەند سالیک دەست لەتاوان وەردا و بۆ مەرامەکانى دزین و کوشتن و سەربرینى لاوانیک پرۆڤەبکات، ئەمەش لەسایەى دەسەلاتى ئەحزابە کوردىیەکاندا ببیشک سیاسەت و شیوەى مامەلەکردنى ئەوان و لیوردبوونەوە لەسەرى دینیتە پیشەوە.. بەلام هەیە ئیسلام بیبەرى دەکاو هەشە لایەنگرى دەسەلاتى یەکیتى وپارتى لەدوتویى باسى “پاکیزەیى کۆمەلگاى کوردەوارى”یەوە دینیتە گۆرى  و ئەم دیاردەیە بۆ “فەرهەنگى غەیرە کورد” دەگەرینیتەوە. هەشە پىى وایە”مرۆڤى کورد” نەخۆشى دەرونى گرتووە، وە دەبى کۆمەلگاى کوردستان ناخى خۆى هەڵکۆلیت.. لەبارەى ئەم پرسیارانەوە هاورى خەسرەو سایە لەریگاى سایتى حیزبەوە  چەند پرسیاریکى ئاراستەى هاوڕێیانێک کردووە و لەگۆشەى جیاوازەوە ئەم رووداوەى داوەتە بەرباس.. ئیمە لێرەدا کورتەیەکى ئەم پرسیارء وەڵامانە بلاودەکەینەوە:

ئایا کوردایەتى بزوتنەوەیەکى “پاکیزە” وبێگەردە؟

خەسرەوسایە: لایەنیکى ئەم مەسەلەیە رۆشنبیرانیکى ناسیونالیستە کەدەلین “پاکیزەیى” کۆمەلگاى کوردەوارى بى بەرىیە لەم تاوانانە و ئەمە بەرهەمى فەرهەنگى بیگانە و ستەمیکە کەلەسەر کورد بووە، لەسەر ئەمە دەلین چى؟

عبداللە مەحمود: .. نزیک بە پانزە ساڵە لە کوردستان  ستەمی بەعس و دەسەڵاتی مەرکەزی نەماوە،  دەسەڵات لەکوردستان بەدەستی ئەحزابی کوردییء “پاکیزەیی” ئەم دەسەلاتەوە بووە!! لەم پانزە ساڵەدا جیاوازیەکی وای لە”پاکیزەیی” دەسەڵاتی بەعس!! نەبووە.

ئەگەر بەعس بەزۆری سەرکوت و زوڵم و کۆنەپەرستی و چەک دەسەلاتی بەسەر سەری خەڵکی کوردستانەوە راگرتبوو، ئەوا لەماوەی نزیک بەم پانزە ساڵەدا ئەوە ئەحزابى ناسیونالیستى کورد بووە بەدرۆ و دەلەسەو چاوبەستکردنى خەلک و راکیشانى دەستى ئیسلامى سیاسى بۆسەر ژیانى خەلک و راگرتنى هیزى چەکدارى میلیشیایان بەسەر خەلکەوە دەسەلاتیان پاراستووە.

بەلام دیسان ئەوە هەموو لایەنی مەسەلەکە نیە، بەشێکی تر لەو پاساوە کە دەڵێن ئەمە کاریگەری فەرهەنگی بیگانەیە، بۆ ئەوەیە بەخەڵکی کوردستان بە کرێکارو سەرمایەداریەوە، بە داراو نەداریەوە، بەچەوساوەو چەوسێنەریەوە،   بڵێن مادام هەموو هاوخوێن و هاومێژوو کەلتورو خاک و زمانی هاوبەشین، خاوەنی بەرژەوەندی هاوبەشیشین، نارەزایەتی و خەباتی چینایەتی بەرهەمی فەرهەنگی بێگانەیە، ملی پێمەدەن، روومەهێنن بۆ فەرهەنگی ئەوروپی و سەردەم، و فەرهەنگ و کەلتوری کورد پاکیزەییی لێئەتکی. بیرتان نەچێت کورد لە رەگەزی “شێرە”، لەهەموو نەتەوە و پێکهاتەیەکی تری دنیا ڕەسەنترن.

جێگای خۆیەتی لەم جەنابان بپرسین، ئەو ریزە لە “سەرەک جاشانەی کورد” کە پێشلەشکری بەعسیان بۆ ئەنفال کرد، فەرهەنگی بێگانە بوو؟ ئەو رەئیس مەفرەزە خاسە کوردانەی لە پاڵ دەزگای ئەمن و مخابەراتی عیراقیدا بوون، بێگانەو فەرهەنگی بێگانە بوو؟ لە ئامێزگرتنی ئەم مجریمانە لە ریزی ئەحزابی کوردیدا، فەرهەنگی بێگانەبوو؟ شەری ناوخۆی هیزە کوردیەکان، فەرهەنگی بێگانە بوو؟ خۆشخزمەتی ئەحزابی قەومی کورد بە وولاتانی کۆنەپەرست و بێگانەی کورد لە ناوچەکە، فەرهەنگی بێگانەبوو؟ لوشدانی داهاتی خەڵکی کوردستان و پاروی دەمی خەڵک، فەرهەنگی بێگانە بوو؟ باوەشکردن بە کۆنەپەرستی ئیسلامی و دەستەو تاقمەکانیان، فەرهەنگی بێگانە بوو؟ ئیسلامیەکانی کوردستان، بێگانەو کاروکردەوەکانیان فەرهەنگی بیگانەبوو؟ ژن بە پلە دوو لەقەڵەمدان و کوشتاریان لە ژێرناوی شەرەفدا، فەرهەنگی بێگانەبوو؟ دژایەتی لەگەڵ ئازادی سیاسی و مۆدیرنیزمی کۆمەڵگادا فەرهەنگی بێگانە بوو؟ با بفەرمەن و وەلام بدەنەوە.

هەموو ئەمانە لەکوردستانداو بەدەستی کوردو لە ژێر دەسەلاتی کوردیدا رویانداوە، شیخ زاناو گروپەکەی، کۆمەڵ و بزوتنەوەو یەکگرتوو، ئەنسار ئیسلام و   ……… هەموویان یەک مەعدەنن و سەرئەنجام هەڵگری یەک پەیامن، “جیهاد لە پێناوی خوا”، چ کارەکانی شیخ زاناو چ کاروکردەوەو پەیامی هەموو باندە ئیسلامیەکانی تریش ریک جیبەجیکردنی پەیامی خوداو رینوینی پەیامبەری ئیسلامن، کە قورعان و حدیسەکانیان لێپێکهاتووە، سەرجەمیشیان نەک فەرهەنگی بێگانە، بەڵکو فەرهەنگی دەسەلات و ئیسلامیەکان و بەرەی کۆنەپەرستی کۆمەڵگای کوردستانن، لەدژی بەرەی رادیکال و مۆدیرنی خەڵکی کوردستاندا.

کۆمەڵگای کوردستانیش وەکو هەموو کۆمەڵگایەکی تری دنیا، مەیدانی بەیەکدادانی فەرهەنگی پیشکەوتنخوازو مۆدیرن و پاشماوەی کۆنەپەرستی دنیای سەردەمە. دەسەلات و ئیسلامیەکانی کوردستان سەرباری هەر ناکۆکیەک و ئاستی توانایان، بەرەی بەرگری کەرن لەکۆنەپەرستی و دواکەوتوویی کۆمەڵگا، لەبەرامبەر ئاوات و ئارەزوە ئینسانی و پیشکەوتنخوازیەکانی خەڵکی کوردستاندا.

نوسەران و قسەکەرانی ناسیونالستی کورد دەیانەوێ ئەم راستیانە پەردە پۆش بکەن. هاوکات تورەیی خەڵکی کوردستان لەدەسەلات و ئیسلامیەکان خاوبکەنەوە. لەکوردستان ژینگەی تیرۆریستی لە لایەن دەسەلاتەوە ئامادەکراوە، هەمیشەش بەرهەم دەهێنرێتەوە، ئەم ژینگەیە مۆڵگای گەرادانانی گروپە ئیسلامیەکان و گروپی شیخ زانایە، شیخ زاناکانی دواتر لەم ژینگەیەدا ترسناکتر ئەبن.  باسی کاریگەری فەرهەنگی بیگانەو توندوتیژی رابردوی دوژمنانی کورد، لەو مەوریدەدا بێئەندازە پوچە.

لەوانەیە تۆ ئەمانەشت بە دڵ بێت

لێدوانێک بەجێ بهێلە