شرۆڤه‌ی هه‌ڵوێسته‌کان و ئاکامه‌کان
پاش ئه‌وه‌ی د.که‌مالی سه‌ید قادر چه‌ند وتارێکی توندی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارنی پارتی و که‌سی
یه‌که‌می ئه‌و حیزبه کرده‌وه،بۆیه دوای گه‌رانه‌وه‌ی له26-10-2005دا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و
پارته‌وه گیرا.گیرانی د.که‌مال گێره‌و کێشه‌و هه‌رایه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه.د.که‌مال به‌م کاره‌ی سه‌رئێشه‌یه‌کی باشی بۆخۆی و بۆ پارتیش دروستکرد.به‌ڵام ئه‌وه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره د.که‌مال گۆمێکی شڵه‌قاند که به‌رد خستنه‌ناوی ئاسته‌م بوو، ماوه‌ی زیندانی کردنی دکه‌مال که نزیکه‌ی شه‌ش مانگی خایاند گه‌لێک که‌س له‌م کێشه‌یه‌یدا قسه‌ی خۆیان کرد.هه‌ندێک بۆ مه‌رام و دامرکاندنه‌وه‌ی رقی تایبه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به پارتی و زۆرێکی تریش وه‌ک خه‌مخۆرێک بۆ به‌رقه‌رار کردنی ئازادی سیاسی به‌م کێشه‌یه‌وه په‌یوه‌ست بوون و هاتنه ده‌نگ.له‌م نێوه‌نده‌دا که‌مپه‌ینێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه هاته ئاراوه ،به ناوی که‌مپه‌ینی ئازادی بۆ د.که‌مالی سه‌ید قادر له چه‌ند که‌سێک وه‌ک ده‌سته‌ی سه‌رپه‌ریشتیکار که‌وتنه دیفاع له‌م کێشه‌یه.له ئێستاداو پاش ئازدکردنی د.که‌مال ،به‌باشمان زانی به شێک له ده‌سته‌ی سه‌رپه‌ریشتیکاری ئه‌و که‌مپه‌ینه به ورووژاندنی چه‌ند پرسیارکێک بهێنینه قسه،تا له‌زاری خۆیانه‌وه گوێبیستی شرۆڤه‌ی ئاسۆ‌و ئامانج وهه‌ڵوێست وبه‌ره‌نجامه‌کان وپه‌ندو وانه‌کانی که‌مپه‌ین بین.
مه‌جید دڵنیا
1- هه‌ر جۆره که‌مپه‌ینێک ئاسۆوئامانجی خۆی هه‌یه،ئێوه وه‌ک سه‌رپه‌ریشتاری
که‌مپه‌ین مه‌به‌ستتان بوو چ جۆره په‌یامێک بده‌نه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ( د.بورهان یاسین)
2-که‌مپه‌ین له درێژه‌ی ره‌وتی کارکردنیدا ئاراسته‌ی جیاوازی لێکه‌وته‌وه.ده‌کرێ
بزانین ئه‌و ئارێشه‌و بۆچوونه جیاوازانه چیبوون که له نێوان ئێوه‌ی که‌مپه‌ینی ئازادی بۆ د.که‌مال وه‌ک ده‌سته‌ی سه‌رپه‌ریشتیکار و ژووری کوردستان یونایتدا،
له چییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا( عه‌بدوڵا مه‌حمود)
عبداللە مەحمود: هەروەک خۆتان دەزانن، ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی دکتۆر کەمال سەید قادر وەڕێخرا، هەڵمەتێکی فراوان و فرە ڕەنگ و فرە ڕەهەند بوو، فڕە ڕەنگ بوو بەو مانایەی لە ناو هەڵمەتەکەدا بیروڕای جیاواز، ئینتمای حزبی جیاوازی تێدا کۆببۆوە، کە ئەمە من پێم وایە خاڵێکی بەهێزی کەمپەینەکەبوو، چونکە ئەوەی کە گرنگ بوو هاوڕایی و هاوئاهەنگی بوو لەسەر کاری هاوبەش و بەرژەوەندیەکی هاوبەش کە ئازادی دکتۆر کەمال بوو بەبێ گوێدانە ئینتمای سیاسی و ئایدۆلۆژی و حزبی… هاوکات فرە ڕەهەند بوو بەو مانایەی باگراوند و ئاراستەی جیاوازیش لە چوارچێوەی ئەم کارە هاوبەشەی کەمپەیندا بوونی هەبوو، بۆنمونە، هەبوون باسیان لە ئازادی د. کەمال ئەکرد بە هەر نرخێک بوایە ، نەک ئازادی بێقەیدو بەند، هەبوون مەسەلەی دکتۆر کەمال بنەمای بەرگری لە ئازادی سیاسی و بیر‌ورا بوو بۆیان، نەک بە پێچەوانەکەی کە بەرگری لە ئازادی سیاسی و بیر‌ورا، سەرچاوەی بەرگریان بێت لە د.کەمال و کەمالەکانی تر کوردستان. هاوکات هەبوون تەنها لە سۆنگەی دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، بەمانایەکی تر لە سۆنگەی ” ئەنتی پارتی” یەوە، خۆیان بە دۆزی دکتۆر کەمالەوە هەڵواسیبوو نەک لەسۆنگەی بەرگری لە ئازادی سیاسی و ئازادی بیرورادەربرین و بەیان و چاپەمەنی و…تاد ، بێگومان هەمووئەم ڕوانین و ئاراستەجیاوازانە، هەڵگری شێوازی کار‌و هەڵویستی جیاوازیش بوون. هەرئەمانەش هۆکاری سەرهەڵدانی ئاراستەی جیاواز بوون.
ژووری کوردستان یونایتد کە لەسەرەتای کێشەی دکتۆر کەمالەوە چالاکانە کاتی خۆی تەرخانی ئەم کێشەیە کردبوو،وە بەشێک لەو کەمپەین و هەڵمەتە بەرینە سەراسەری وفراوانەبوو لە پەیوەند بە دۆزی د.کەمالەوە، بەڵام نەک هەموو کەمپەین ” وەکو خۆیان ئیدعایان دەکرد”:
بەداخەوە برادەرانی بەڕێوەبەری ئەم ژوورە بەوێنەی هۆڵێکی دیالەگۆگی شارستانیانە ئەم ژوورەیان چاو لێنەدەکردو هەرگیزیش وێنایەکی وایان بۆی نەبووە، بۆیە ئەم ژوورە هیچ ڕەوش وە پێوانەیەکی بەبەرنامەی نەبوو. هاوکات لەم ژوورەدا سەدان کەس کە زوربەی هەرەزۆریان، کەسانی” ژێرزەمینی ناودنیای تۆری پاڵتاک” بوون، لەگەڵ ژمارەیەک لەخەڵکی تری ناسراو بە پێناسە و دیار بەشداریان دەکرد. بۆیە لەم ژورەدا هەم رەوشتی بەرزی پەیفین و هەم ڕەوشت و شێوازی ناشارستانی و دزێو دەبینرا، هاوکات کەمپەین کۆمیتەیەکی سەرپەرشتیکاری هەبوو کە لەلایەکەوە هەڵوێستی خۆی لەسەر پێشهاتەکانی دۆزی دکتۆر کەمال و لەلایەکی تریشەوە چالاکی و هەڵسورانەکانی کەمپەینی بە بەئاگاداری هەموان دەگەیاند، لەناو دۆخێکی ئاوادا نەدەکرا قسەی سەدان کەس وەکو بۆچونی و بیرورای کەمپەین تەماشا بکرێت، و هاوکات هەمەچەشنی شێوازی دیالۆگکردن لەسەر کۆمیتەی سەرپەرشتیکای کەمپەین بە حساب بێت، بۆیە کەمپەین مادام دەستەی سەرپەرشتیکاری هەبوو، بەکردەوە و هەتا لەباری ئسوڵیەوە هەرئەوان نوێنەری کەمپەین و قسەکەری ڕەسمی کەمپەین بوون، ئێمە لە ڕونکردنەوەیەکدا هەر ئەو راستیانەمان بە شێوازێکی شارستانیانە ڕاگەیاند، تا ڕۆشن بێت، پەیوەندی ئێمە بەو ژوورەوە چی یە، وە شێواز و پراکتیکی ئێمە چۆنە، وە هەڵگری چ شێوازێکی دایەلۆگین….بەداخەوە بەشێک لە بەڕێوەبەرانی ئەم ژورە لەجیاتی پێشوازی کردن لەم ڕوانینە و ڕونکردنەوەیەی ئێمە، خۆیان لە کەمپەینی ئازادی بۆ دکتۆر کەمال_ کۆمیتەی سەرپەرشتیکار جیاکردەوەو، وەکو (ژوورە کەمپەین) ناوی خۆیان نا” ناوەندی راگەیاندنی کەمپەینی ئازادی بۆ دکتۆر کەمال”. بەکورتیەکەی ئێمە وەکو کەمپەینی ئازادی بۆ د.کەمال- کۆمیتەی سەرپەرشتیکار، جیاوازیمان لەگەڵ ئەم برادەرانە، شێوازی پەیفین و دیالۆگ، شێوازی کار‌و پراکتیک، شێوازی بەرگری لە ئازادی سیاسی و بیر‌ورا، شێوازی ڕوبەروبونەوە لەگەڵ پیشهاتەکان، لەهەمووشیان واوەتر ئێمە زەمینی و مەیدانی و ناسراو بوین و هیچ قناعێکمان لەسەر نەبوو بۆیە خۆمان بەبەرپرس دەزانی لەهەر هەڵوێست و ڕاگەیاندنێک و شێوازی کاریک کە دەمانکرد.
3-ئه‌و شه‌وه‌ی د.که‌مال له پاش ئازادکردنی له پاڵتاکه‌وه قسه‌یکرد،به‌شێکی زۆر له
رۆشنبیران و خوێنه‌ران به قسه‌کانی تووشی شۆک بوون!به واتایه‌کیتر د.که‌مالی
پێش چوونه‌وه که‌سێکی ته‌واو جیاوازبوو له‌و د.که‌ماله‌ی دوای ئازادکردنی قسه‌ی ده‌کرد.که‌مپه‌ین چۆن ئه‌م ئیزدیواجییه‌تی هه‌ڵوێسته ده‌خوێنێته‌وه( پۆڵا سه‌عید)
4-پێم وابێ ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی بۆ د.که‌مال به‌رێخرا،وه‌ک ئه‌زموونێک به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی،که‌مپه‌ینێکی که‌م وێنه بوو.به‌تایبه‌ت که‌مپه‌ین فۆرمێکی فراوان ونه‌فه‌سێکی درێژی له‌خۆگرت.ده‌کرێ بپرسین ئێوه وه‌ک کۆمیته چۆن بیرۆکه‌ی که‌مپه‌ینتان لا گه‌ڵاڵه بوو ( خه‌تاب سابیر)
5-دکتۆر که‌مال که به‌وشێوه تونده به‌ره‌ورووی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بووه‌وه،کورد وته‌نی ده‌ستی دابووه به‌ردێکی گه‌وره،پاش ئازادبوونی ته‌واو هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌یه ،ده‌کرێ چۆن له مه‌به‌ستی ئه‌و نووسینه توندانه‌ی تێبگه‌ین که به‌ره‌و رووی به‌شێکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی کرده‌وه،ئه‌ی ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی باسی لێوه‌ده‌کردن چیان لێهات ،ئێستا که د.که‌مال نایه‌وێ باس له‌و رابردوه‌بکات،مرۆڤ چۆن لێکیبداته‌وه بیری بۆ جۆرێک له شتی شاراوه له نێوان د.که‌مال و ئه‌وبه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌چێت.گه‌ر وابێ سه‌رنجی ئێوه چییه( ریبوار عارف )
6-کاک به‌ختیار وه‌ک نووسه‌رێکی چالاک له‌بواری یاسادا له‌سه‌ره‌تادا له‌م که‌مپه‌ینه‌دا به‌کرده‌وه به‌شداریی کرد‌و دواتریش به‌نووسین به‌رده‌وام بوو، به‌ڵێ د.که‌مال ئێستا قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات بچێته‌وه بۆ کوردستان کار بۆ ناوچه‌رزگارکراوه‌کان و به‌تایبه‌تی کار بۆ که‌رکوک بکات،ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی شتێکی وای بۆ که‌رکوک نه‌کردووه شایانی باس بێت،به‌قه‌ولی د.که‌مال خۆشی که‌رکوک %80له‌ده‌ست چووه! به‌داخه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌کی موژده‌به‌خشیش بۆ که‌رکوک به‌دی ناکرێ،له‌م نێوه‌نده‌دا پێتان وایه د.که‌مال بتوانێ هیچ بکات?پێناچێت ئه‌مه پرۆژه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات بێ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی د.که‌مال له جیهانی زانکۆ( به‌ختیار که‌ریم )
7-که‌مپه‌ین بۆ ئازدی د.که‌مال له‌م ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌دا،ده‌ستی بۆ جۆره‌ها کاری
شارستانیانه برد.په‌یوه‌ندی کردن به رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وخۆپیشاندانی به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کان وته‌نانه‌ت حکومه‌تی ئه‌مێرکا دووجار له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه
هاته وه‌ڵام.له‌م راستایه‌دا ئه‌و وانه گرینگانه‌ی له‌م که‌مپه‌ینه‌وه بۆمان جێده‌مێنێت چین?به مانایه‌تر لایه‌نه پۆزه‌تیڤ ونه‌گه‌تیڤه‌کانی له چیدا بوو?( دبورهان ، یان پۆڵا سه‌عید- یه‌کێکیان وه‌لام بداته‌وه ، خۆیان رێک بکه‌ون، یان هه‌ردووکیان به‌کورتی وه‌ڵام بده‌نه‌وه )
8-که‌مپه‌ین له‌م کێشه‌یه‌ی د.که‌مال چۆن هاته ده‌ره‌وه?ئه‌مه له‌کاتێکدا د.که‌مال ئه‌و دۆنکیشۆته نه‌بوو که زۆرێک چاوه‌روانی بوون،واته د.که‌مال وه‌ک که‌سێکی رۆشنبیر نابێته‌نمونه‌یه‌کی زۆر خراپ بۆ کاری له‌و چه‌شنه‌ی له‌مه‌ودوا که ره‌نگه رووبدات?ئه‌مه له‌کاتێکدا خه‌ڵکانێکی زۆر خۆیان گلانده ئه‌و کێشه‌یه‌وه به‌بێ بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌ت،مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی د.که‌مال جۆرێک له بێ متمانه‌یی له نێوان رۆشنبیراندا دروست ناکات?( خه‌تاب سابیر، یان هه‌ر که‌سێکی تر پێی خۆشه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه- به‌کورتی ئه‌گه‌ر دووکه‌س بوون)
عبداللە مەحمود: کەمپەین لەهەموو بارێک‌دا سەرکەوتوو هاتەدەرەوە. بەر لەهەموو شت ئەوە یەکەمین جاربوو لەمێژووی کۆمەڵگای کوردستانی 15 ساڵەدا، بەم شێوەیە کەمپەینێک بەرێبکەوێت و ئەم پانتایە فراوانە دابگرێت، وگوشار بخاتە سەر دەسەلات، وە وەکو هێزێکی سەربەخۆو نوێ خوی پیشانبدات و ببێتە هێزێکی تر. کە هەنگاو بەهەنگاو دەسەلات ناچار بکات لە بڕیارەکانی پاشەکشەی پێ‌بکات، دنیا لەسەرئاستی جەماوەری و ڕەسمی بەئاگابهێنێت و ناچار بە هەڵوێست گرتنیان بکات، سەرئەنجام کەسێک لە ژێر حوکمێکی مەرگ ئاسادا ئازادبکات.
ئێمە لە کەمپەینی ئازادی بۆ د.کەمال سەید قادر- کۆمیتەی سەرپەرشتیکاردا، هیچ کەسێکمان، بریاری کارکردن بۆ ئازادی سیاسی و بیروڕادەربڕینمان بەو مەرجە هەڵنەبژاردبوو، کەبەرگری لە قارەمانەکان، شیوە ماندیلایەکان بکەین، بەڵکە ئێمە لە سۆنگەی بڕوابوونمان بە ئازادی و ئازادی بەیان و ڕادەربریندا ……. لەکەمپەیندا بووین، و هەڵوێستی پشتیوانی لێکراو د. کەمال یان هەرکەسێکی تر ، هەرچونێک بێت پێش گیرانی و یان دوای ئازادبونی هەر گۆرانێکی بەسەردا بێت، ئەمە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەکەسایەتی کەسەکە خۆیەوەیەتی و ئێمە بەهیچ جۆرێک ناچار بە پەنجەگەزین و پەشیمانی ناکات.
هەروەها پێم وایە، هەڵوێستی د. کەمال هەرچونێک بێت پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە و ئەمە نەک نابێت بێمتمانەیی لە نێو ڕۆشنبیراندا دروست بکات، بەڵکە دەبێت بەچاویکی کراوەو واقعیەوە بڕوانینە ئەم کێشەو ئەم مەسەلانە، یەکێک لە ئەرکەکانی رۆشنبیریش مامەڵەی دروستە لەگەڵ دۆزی لەم بابەتەدا. دەکرێ بەیانی کەسێک کە پارتی یە یان یەکیتی یە لە لایەن یەکێتی و پارتی یان بەڕۆشنتر بڵێم لەلایەن حزبەکەی خۆیەوە بکەوێتە بەردەم هەڕەشە لەسەرئازادی بەیان و ڕادەربرین و توشی ڕاودونان یان زیندان و شکنجە ببێتەوە، خۆ ناکرێت بڵێن مادام ئەوکەسە لەگەڵ حزبی دەسەلاتە ئێمە بەرگری لێناکەین و لەسەر ئەو ناحەقیەی بەرامبەری دەکرێت بیدەنگبین. د. کەمال لەزۆرترین حاڵەتدا لەوانەیە بووبێت بە لایەنگری پارتی یان بەپارتی، من ئەمە بەتاوان نازانم، ئەگەر ئەمە وابێت دەتوانم بڵێم بەداخەوە ئەویش بووە بە قوربانی. بۆیە ئاسایی ترن حاڵەت تا ئێستا ئەمە بووە کە گیراوەکان و زیندانیەکان هەڵوێستیان بگۆردرێت، یان جەستەیان لە زیندان ئازادبکرێت، و مێشک و هەڵوێستی پێشویان زیندانی بکرێت، و پەشیمان ببنەوەو یان دەستەمۆی ئیمتیازاتی جۆراوجۆر ببن، بەداخەوە ئەمە حاڵەتی باوبووە و نمونەی ماندیلاکان بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن، هەربۆیەش لە مێژوودا بونەتە ڕەمز و نیشانەی خۆراگری و ئازادی.
9-پاش ئازادکردنی د.که‌مال چاره‌نووسی که‌مپه‌ین به‌ره‌و کوێ?له‌کاتێکدا براده‌رانی
ژووری کوردستان یونایتد به راگه‌یه‌ندراوێک کۆتای‌یان به که‌مپه‌ینی خۆیان هێنا?( عه‌بدوڵا مه‌حمود یان ریبوار عارف- یان یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به کورتی )
عبداللە مەحمود: بێ سەروشوێنکردن و پاشان 30 ساڵ زیندانی داسەپاندن بەسەر دکتۆر کەمالدا بەیاساکانی بەعس، ڕوداوێکی کەم وێنەی نایاسایی و نامرۆیی ئاشکرا بوو، بۆیە بەرەی پێشکەوتنخوازی کۆمەڵگای کوردستان بەتایبەتی و ڕوناکبیران و نوسەرانی پێشکەوتنخوازی لە تاراوگە بەجۆریک تەکاندا، کەوای کرد بە زەررورەت بزوتنەوەی بەرگری لە ئازادی سیاسی و بیرورا‌و ڕوژنامەگەری ئازاد…. جۆرێک لە رێکخراوبوون بە خۆیبدات، ئەم کەمپەینە ئەو شێوازە سەرەتاییەی ڕێکخراوبوون بوو، دەمەوێ لێرەوە ئەوە بڵێم مادام بنەمای پێکهاتنی ئەم کەمپەینە لانی کەم لە ڕوانگەی ئێمەوە” وەکو کەمپەینی ئازادی بۆ د.کەمال- کۆمیتەی سەرپەرشتیکار” بۆ بەرگری لە ئازادی سیاسی و بیر‌ورا و چاپەمەنی و بەیان و بلاوکردنەوە…… بوو، تائەوکاتەی هەموو ئەمانە لەکوردستاندا بەکردەوە وە لە یاسادا جێگیر نەکرێن، ئێمە درێژە بەکارو هەڵسوڕانی خۆمان ئەدەین، دیارە ئەم سوربونەی ئێمە بەومانایە نیە، کە درێژە بەهەمان کەمپەین دەدەین کە ناوی کەمپەینی ئازادی بۆ دکتۆر کەمال سەیدقادر بوو، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە، بڵێم لە چوارچێوەیەکی راقی تر و پێشکەوتوترو ڕێکخراوترو فراوانتردا، دەبێ درێژە بەکارەکان بدرێت من خۆم پێم وایە دەبێ لەژێر ناوێکی لەچەشنی ” ڕێکخراوی بەرگری لە ئازادی سیاسی و بیرورادەربریندا” یان ناوێکی لەم بابەتە بێت، کە برادەرانی هەلسورینەری کەمپەین کاری ئاسایی خۆیانی تیادا درێژە پێبدەن و لەو شوێنەش کە پێویستی کرد کەمپەین وەرێبخەنەوە ئەمەش بۆئێمە بۆتە پێویستیەک بەچەند هۆکاری زۆر سادە.
1- لەجەرگەی کەمپەینەکەماندا، چەندین کۆمیتە لە وولاتەکانی وەکو سوید، ئوسترالیا، نەرویج، ئەلمان، هۆڵەند…..پێکهاتن، کە هەموویان ناویان کۆمیتەی بەرگری لە ئازادی سیاسی و بیرورایە، و هەمووشیان ئێستا نوێنەریان لە کۆمیتەی سەرپەرشتیکاردا هەیە، بۆیە کەمپەین لەچوارچێوەی هەلسورانی خۆیدا شێوازێکی ڕێکخراوبونی بەخۆیەوە گرتووە، هەر ئەم ڕێکخراوبونەش بووبەواتایەکی ڕۆشنتر هەرئەم کۆمیتانە بوون کە توانیان لە پەیوەند بەدۆزی د.کەمالەوە خۆپیشاندان لەبەردەم سەفارەتی ئەمریکا لە زۆریک لە وولاتەکان سازبدات.
2- کەمپەین بە ئازادکردنی د. کەمال لە ڕێگای ئەو گوشارانەی خستیە سەر پارتی و سەفارەتەکانی ئەمریکاو نەمساو، وە بە بەخەبەرهێنانی هێزێکی گەورەی ئازادیخوازی لە دەرەوەی وولات، وەبەنیشاندانی پێداویستی ڕیکخرابوون، و سەرئەنجام بەو ئاکامە دڵخۆشکەرەی بەدەستی هێنا، من پێم وایە سەرکەوتنێکی گەورەی ئازادی و ئازادیخوازی بەکردەوەی تۆمارکرد کە لە مێژووی نزیک بە 15 ساڵەی رابردووی کوردستاندا بێوێنەیە.
بۆیە ئێمە ئێستا بەو سەرمایە لە وانەو تاقیکردنەوەکانی ئەم کەمپەینە، وە بەو ماتریالە ئینسانی و ڕێکخراوەی کە لە کۆمیتەی سەپەرشتیکارو کۆمیتەی وولاتەکاندا هەیە، چارەنووسی ئەم کەمپەینە بە ئاقاری گۆرینی بە ڕێکخراوێکی فراوانی جەماوەری و کۆمەلایەتی وسەربەخۆ، کە ئامانجی بەرگری لە ئازادی سیاسی و بیر‌ورا و چاپەمەنی و بلاوکردنەوە رادەربرین و ریکخراوبون…… ڕوبەڕووین، و هیوادارم لەو ئەرکە پربەهاو زۆر پێویستەدا وەکو هەمیشە بەرەی پێشکەوتخوازی کوردستان، لەهەر شوێنێک هەن، لەگەڵ ئێمەو کۆمیتەی وولاتەکاندا، دەست بەکار بن.