عەبدوڵا مەحمود
ئەمرۆ رۆژی جیهانی مناڵانە، جەژنی بێبەشترین توێژێکی بەرینی کۆمەڵایەتیە، جەژنی توێژێکە کە خۆیان توانای بەرگری لەخۆکردنیان نییە، کۆمەڵگاو خویندنگاو خێزانیش، هێشتاو بەکردەوە، مافە زۆر سادەکانی مناڵان پایماڵ دەکەن… هێشتا بە فۆرمۆلبەندی دەبێ مناڵ گوێ ڕایەڵ بێت، گوێ لە مناڵان و خولیاکانیان، ئارەزوە ئاشکراو شاراوەکانیان، تواناییەکانیان… ناگیرێت. هێشتا بە ملیۆنان مناڵ لە بازارەکانی کاردا، کاریان پێدەکرێت و بە ملیۆنانیش ناچار بە کارو بەرێوەبردنی خێزان کراون… توندتیژی بەرامبەر بەمناڵان لە هەرەشەو سوکایەتیەوە بۆ لێدان ترساندنیان، تا دەگاته داساپاندنی دین و مەزهەب بەسەریاندا، دیاردەیەکی ئاشکرای دنیای ئەمرۆ و دنیای ژێرسایەی قەڵەمرەوی وڵاتانی ئیسلامی و دواکەوتووە… هێشتا حجاب پۆشی و جێ بەجیکردنی فەرزەکانی ئیسلام بۆمناڵانی کچ لە ژێر دەسەڵاتی حوکمی مەلاو ئاخوندەکان و خێزانە قورمیشکراوەکانیاندانیدا، راستیەکی تاڵە. هێشتا یاری کوڕانەو کچانە، جیاکردنەوەی کچان و کورانی مناڵ، تادەگات بە بەزۆر بەشودانی کچان بەپێێ شەریعەتی دارزیوی ئیسلام، دیوەزمەیەکی ترسناکی کۆمەڵگا ئاودراو بەئیسلام و شەرعە… پێویستە و دەبێ ریزو شکۆ بۆ مناڵان بگێردرێتەوە، ئەمەش ئەرکی ئینسانی ئینسان دۆستان و ئۆردوی ئاشنا بە مافە کانی مناڵان و ئینسانە. ئەوەی نەتوانێت لە دنیای بێگەردی مناڵان و خواست و خولیاکانیان بگات، ناتوانێت لە مافەکانی ئینسان تێبگات…
دوبارە پیرۆزە جەژنی مناڵان… بە هیوای دنیایەکی ئاڵاو واڵا بۆ خوستە ئاڵاو واڵاو ناسک و بێگەردەکانی مناڵان… مناڵان دەبێ گوێیان لێبگیریت، هاوکاری بکرێن …