عەبدوڵا مەحمود
پێویسته به‌ر له‌هه‌موو شت ئه‌وه بڵێم مه‌به‌ستی من له مه‌لا ته‌نها ئه‌و مه‌لایانه نین كه پێشنوێژی ده‌كه‌ن و پاره‌ی مفت وه‌رده‌گرن، به‌ڵكه مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌وانه‌شە كه به بۆینباغه‌وه وه‌كو مه‌لا بیرده‌كه‌نه‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌و نووسه‌رانه‌شە كه راوێژ به مه‌لاكان و وه‌ستانه‌وه به‌رووی توندوتیژی ژناندا به مه‌لا ده‌سپێرن. مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه كه مه‌لا به هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌زانن. مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه كه چه‌ندین ره‌وت و لایه‌نی ئیسلامیه‌كان پێكهێنانه‌وه‌و له‌گه‌ڵیان كارده‌كه‌ن. مه‌به‌ستم ئه‌و نووسه‌ره به‌ناو مۆدیرن و لیبرالانه‌یه كه له ژێر ناوی قبوڵكردنی جیاوازی بیر‌ورا و دیموكراسیخوازیدا حجابی ژنان و مناڵان به ئازادی فه‌ردی ته‌ماشا ده‌كه‌ن. مەبەستم ئەوانەیە کە هه‌رگیز جورئه‌تی راگه‌یاندنی ئاته‌ئیست بوونی خۆیان لێناوه‌شێته‌وه. مەبەستم ئەوانەیە کە هەرگیز خوازیاری به كرده‌وه‌ی جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت و یاسا و خویندن و په‌روه‌رده… نین. مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌وانه‌یه به‌رگری له یاسا و نه‌ریته كۆنه‌په‌رسته‌كان ده‌كه‌ن، و له ژێر ناوی پاراستنی پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و دین و مه‌زهه‌به‌كان و سیمبوله‌كاندا چه‌كی یاسا به‌رامبه‌ر به‌نووسه‌ران و چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان و پێشكه‌وتنخوازی و مافی تاكدا به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵێ ئه‌و ریزه به‌رینه له مه‌لا له كوردستان، لە ژێر سایەی ده‌سه‌لاتی كوردیدا، هه‌میشه به بانگه‌شه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌ك یان مه‌لای ناو چه‌ند لایه‌نیكی سیاسی، گه‌وره‌ترین شه‌ری ئازادی سیاسی و بیروا وده‌ربرین و به‌یان و ره‌خنه‌گرتن له كه‌لتورو ئه‌خلاقیات و مافی تاك و مه‌ده‌نیه‌كان و نووسه‌رانیان كردووه، به‌شێكی ئاشكرای هه‌موو ئه‌و سوكایه‌تیكردنه به ژنان و برینی جه‌سته‌و تیرۆری ژنانن.
فتوا له كوردستان مه‌لاكان ئه‌یده‌ن، هه‌ره‌شه له‌نوسه‌ران ئه‌وان پشكی شێریان پێبراوه. خه‌ته‌نه‌ی ژنان مه‌لا له پشتیه‌تی. گه‌وره به بچوك و ژن به‌ژن و شیربایی، مه‌لا په‌نجه‌مۆری كردوه. كوشتنی ژن له ژێرناوی شه‌ره‌ف و ناموسدا، مه‌لا پسوله‌ی پێداوه. گه‌وره‌كردنی مینبه‌ر و میكرۆفۆنی مزگه‌وته‌كان و هه‌راسانكردنی پێنج جاره‌ی خه‌ڵك مه‌لا قه‌بڵاندویه‌تی. كردنه‌وه‌ی هه‌زاران ده‌وراتی ئیسلامی بۆ مناڵان و تازه لاوان، مه‌لا سه‌پاندویه‌تی. به‌شێكی زۆری داهاتی خه‌ڵك مه‌لا هه‌ڵی ئه‌لوشی. برانه‌وه له‌سه‌ر یاسا‌و رێسای چاخه‌به‌ردینه‌كان مه‌لا كویخایه‌تی به‌سه‌ردا كردووه…تاد.
ره‌خنه‌گرتن له دین و جه‌هاله‌تی دین و مه‌زهه‌به‌كان، ره‌خنه‌گرتن له كار‌و په‌یامی په‌یامبه‌رانی، ره‌خنه‌گرتن له كه‌سایه‌تیه دینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌م ریزه له مه‌لا له‌كوردستان به ئیهانه به پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵكیان له‌قه‌ڵه‌مداوه. ئه‌مه ریزه به‌رینه له نوێنه‌رانی جه‌هاله‌ت و كۆنه‌په‌رستی دینی و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگا، رێز بۆ هیچ پیرۆزیه‌كی كۆمه‌ڵگا دانانێن له‌ژێر ناوی به‌رگری له پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مانه هێنده نه‌فامن. ره‌خنه گرتن له دواكه‌وتوویی و خورافاتی دینی به پیرۆز نازانن، ره‌خنه‌گرتن له مێژووی سه‌ربرین و شمشێری خوێناوی ئیسلام به‌هه‌موو ره‌وت و به‌شه‌كانیه‌وه، ره‌خنه‌گرتن له قورعان و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی “قورعان و حه‌دیس”، ره‌خنه‌گرتن له میژوو كارنامه‌ی ئیسلام به پیرۆزی نازانن. ره‌خنه‌گرتن له دیارده‌ی پیاوسالاری و شه‌ره‌فپارێزی كارتی ده‌ستی ئه‌م ریزه له مه‌لاكانی كوردستانه و به حه‌رامی ئه‌زانن. به‌رگری له ژن و مافه‌كانیان، به‌رگری له یاسای مۆدیرن و به‌رگری له مافی تاك، وه‌ستانه‌وه به‌رووی مه‌ڵبه‌نده دینییه‌كانیان، ده‌نگ هه‌ڵبرین به‌رووی سه‌رفكردنی خه‌یاڵی پاره‌و داهاتی كۆمه‌ڵگا بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و حوجره‌و ته‌كیه‌و خانه‌قا و حسینیه‌و پاره ته‌رخانكردن بۆ وه‌زاره‌تی كۆنه‌پاریزی كوردستان” ئه‌وقاف”، كه هه‌موو ئه‌مانه ئه‌ركیان هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه به دواكه‌وتووی، به پیرۆزی نازانن و ده‌ڵێن ئه‌مه سوكایه‌تییه به ئیسلام و هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێ. له‌كاتێكدا ره‌فتار و كرده‌وه‌و مێژووی ئیسلام و كه‌سایه‌تیه‌كانیان لێوان لێوه له كوشتار‌و سه‌ربرین و خوێن رێژی. باسكردنی ئه‌مانه به حه‌رام ئه‌زانن.
له‌كوردستان مه‌لاكان بەر‌پرسن له جینۆسایدی ژنان، زۆریان دەوریان بوو لەپرۆسەی ئه‌نفال و کیمیایی بارانی خه‌ڵكی كوردستاندا. له‌سه‌ربرینی ئازادی، له داسه‌پاندنی حیجاب و قیناعی ئیسلامی به‌سه‌ر مناڵاندا، له ترساندنی منالان، له بێئومیدی بڵاوكردنه‌وه به دنیای واقعی، له ته‌سلیمكردنی خه‌ڵكی به دنیا وه‌همی سبه‌ینێ و درۆ زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌كو جۆگه و روباری پرشه‌راب و حۆریه‌كانی به‌هه‌شت!!، له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ر هه‌بووه‌و خوا ئەمەی له‌چاره‌ی نوسیوون…تاد. ئه‌مانه ناشیرین‌ترین لایه‌نی ناو كۆمه‌ڵگای كوردستانن و سوكایه‌تین به سه‌ره‌تاییترین پیرۆزیه‌كانی ئینسان كه به‌رگرتنه به بیركردنه‌وه و ئازادیان.
بێگومان ئه‌م مه‌لایانه بۆیه ئه‌مه ئه‌كه‌ن، بۆیه توانیویانه ئه‌م كارنامه كۆنه پرتوكاوه كۆنینه ئابده‌یت بكه‌نه‌وه، چونكه ژینگه‌یان بۆ ئاماده‌كراوه و ئاودراوه. یاساكان له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت ئاوێزانه‌و مه‌لاكانیش په‌یره‌وی له‌ویاسایانه ده‌كه‌ن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته كراوه‌ته چوارچێوه‌ی دارشتنی ئه‌و یاسایانه كه په‌یوه‌ندیدارن به ژیانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌وه. له فه‌زای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراوی ده‌سه‌ڵاتی ئاودراو و وابه‌سته به‌ئیسلامدا، توانیویانه سه‌ربه‌زبكه‌نه‌وه. یاساكان ئاخنراونه‌ته پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌وه بۆیه ده‌رسی دینی داسه‌پێنراوه، ئاخنراونه‌ته ناو یاساوه بۆیه به یاسای كۆنه‌په‌رستانه جه‌نگی ئازادیخوازی وه‌رێخراوه. ئاخنراوه‌ته ژیانی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه، بۆیه ژنكوژی له‌ژێرناوی شه‌ره‌فدا بره‌وی هه‌یه.
ده‌سه‌ڵات له كوردستان، سه‌رباری بانگه‌شه‌ی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و رێزگرتن له ئازادیه‌كان و وه‌رێخستنی هه‌راوهۆریای بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌موئه‌سه‌سات كردنی دامه‌زراوه‌كان…. كه‌چی له‌واقعیدا ده‌سه‌لاتێكی به‌رگری كه‌ره له‌هه‌موو ئه‌و ته‌وژمانه‌ی دژ به پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌وانه پیروزترین دیارده‌و لایه‌نی كۆمه‌ڵگا، كه‌لتوری مۆدێرنه. رێز گرتنه له ئازادی بیرورا‌و چاپه‌مه‌نی و به‌یان و بلاوكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی و بواركردنه‌وه بۆ هه‌ر كه‌س و ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌یه‌ك كه ره‌خنه له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسی و كه‌لتوری ئایدۆلۆژی و بیروباوه‌ر و رێسا‌و یاسایه‌كی كۆمه‌ڵگا بگرێت. هیچ كه‌س و لایه‌ن و ئایدۆلۆژیا‌و بیروباوه‌رێك مه‌عاف نه‌كریت له ره‌خنه. هه‌ر کاتێک ئه‌مه كرا، باسی رێزگرتن له پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئه‌بێته درۆیه‌ك كه ته‌نها مه‌لاكان له‌كوردستان ده‌توانن به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ درۆ و خورافاته‌كانی ناو دنیای جه‌هاله‌تی ئیسلامی‌دا.
له كوردستان به بانگه‌شه‌و داخوازی ریزێك له‌مه‌لای هه‌مه‌چه‌شنه، زۆرێك له نووسه‌رانی ئازادیخواز چه‌پ و كۆمۆنیست، تووشی گێرمه كێشه هاتوون، فتوایان له‌دژ دراوه، هه‌ره‌شه‌یان لێكراوه، تیرۆر کراون. راونراون، كتیبه‌كانیان كۆكراوه‌ته‌وه، رێگه‌ی ده‌ربرینی ئازادانه‌یان لێگیراوه، ئه‌مه به‌رله‌وه‌ی كارنامه‌ی ته‌نها چه‌ند مه‌لایه‌ك بێت، كارنامه‌ی كه‌لتوریكی ئیسلامیه، كه‌ده‌سه‌لاتی كوردی پێ ئاودراوه.
بوار کردنەوە بۆ ئەوەی مەلاکان و ئیسلامیەکان، دەست وەربدەنە هەموو پرسێکی کۆمەڵگا، لەسەر هەموو مەسەلەیەک قسە بکەن و بەدژی هەر کار و کردەوەو بۆچوون و کارێکی ئەدەبی و هونەری و شانۆیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و فەلسەفی و…تاد، کە ئەوان پێی نارازین، هاوارهاوار بکەن و دەخالەت بکەن، هەموو ئەمانەش بەبەرچاوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریەوە!!، هێنده‌ی جاهیل بوونی مه‌لاكان نیشان ئه‌دات بۆ داخوازی به‌رگرتن به ئازادی، ده به‌رابه‌ر جاهیل بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌ته نیشان ئه‌دات كه ده‌بێته گوێگری مه‌لا ره‌وه‌ته‌كانیان. كه كارنامه‌و ره‌فتارو مێژوویان خه‌رمانه‌یه‌كه، له جینۆسایدی ئینسانی.
كه‌لتوری رادیكال و ئینسانی پیشكه‌وتخواز، هه‌موو ته‌وژمه دژی دینیه‌كان پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته مه‌لا پارێز‌و كه‌لتوری دواكه‌وتوانه‌ی ئیسلامی‌دا هێزی واقعی خۆیان بێنه مه‌یدان و ده‌سه‌لات ناچار بكەن كه دین و له یاسا‌و رێساكان، له خوێندن و په‌روه‌رده، له ده‌سه‌لات، جیابكاته‌وه. دین بكاته كاری تایبه‌تی ئینسانه‌كان و هیچی تر پاره و داهاتی خه‌ڵكی كوردستان نه‌خرێته خزمه‌ت مه‌لای بەلاشخۆرو مزگه‌وت و ته‌كیه‌و حسه‌ینیه و ده‌ورات و خولی ئیسلامی و فتواو وەزارەتی ئەوقاف و …تاد. ئه‌مه رێگایه‌كه بۆ رێزگرتن له ئازادی و پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
کۆتایی مارسی ٢٠١٣