Home هاوپۆلنه‌كراو ئایا ڕەمەزان مانگی خۆشی و خێرو بەختەوەرییە؟

ئایا ڕەمەزان مانگی خۆشی و خێرو بەختەوەرییە؟

by Abdulla Mahmud

 عەبدوڵا مەحمود9

abdulla.mahmud@gmail.com

لە مانگی رەمەزاندا، بەهەزاران کرێکار بەهۆی داخستنی چێشتخانەکان، نادییەکان، گازینۆکان، شوێنە گەشتوگوزاریەکان… بێکار دەکرێن و ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە بێئەوەی کەس بەرپرسی قەرەبووکردنەوەیان بێت.

لە مانگی ڕەمەزاندا نرخی کەلوپەل و خواردنەکان هەڵدەکشێت و بازار دەبێتە دیکتاتۆرێکی چنگ لە گەرووی برسیەکان و نەدارانی کۆمەڵگا.

لە مانگی ڕەمەزاندا، بەزۆر و بەیاسای ئیسلامی دەمی خەڵک دەبەستریت لەوەی بە ئاشکرا خواردن و خواردنەوە نۆش بکات، ئەگەر نا جگە لەسزای خوداو ئەو دنیا سزای نۆکەرانی خواش لێرە ئامادەیە.

لە مانگی ڕەمەزاندا، بڵندگۆ چوارییەکانی سەر گومەزی مزگەوتە بێشومارەکان، خەڵکی بەدیاری کراویش مناڵان و پیرو پەکەوتە و نەخۆشەکان، و کۆمەڵگا هەراسان دەکەن، بەتایبەتیش شەوانە.

لەمانگی ڕەمەزاندا، لچک و حجاب، روخساری جوانی زۆریک لە ژنانی کۆمەڵگا، دادەپۆشێ.

لەمانگی ڕەمەزاندا رەوتگەلە ئیسلامیەکان و کۆنەپەرستانی کۆمەڵگا، سێڵاوی درۆ و ژەهراوی ئیسلامی و بانگەشەی نیشاندانی دنیای سبەینێی خەیاڵاوی، دەڕێژن.

لە مانگی رەمەزاندا، مزگەوتەکان دەکرێنە شوێنی کۆبونەوە گشتیەکانی ئیسلامیەکان و گوێگرانی مەلای مشەخۆر.

لەمانگی ڕەمەزاندا، باسی خێرو خێرات و زەکات بەخشینەوە بەسەر هەژارانی و عەبدە برسیەکانی دەستی خودادا، گەرم دەبێت، تابڵیین هەژارو دەوڵەمەند هەر هەبووە و خوا دەوڵەمەندەکان و دزانی خۆی هاندەدات چاوی لە نەدارەکان بێت تا ڕانەپەڕن.

لەمانگی رەمەزاندا، خەڵکی دەرەوەی بازنەی سونە مەزهەبەکان… پلە دوون. خەڵکانی بێدین و مۆدێرن ناچار بەوە دەکەن دەمی خۆیان ببەستن و خواردن و خواردنەوەی ئاشکرا لێیان حەرام دەکرێ.

لە مانگی رەمەزاندا دین وەکو دیاری نەزانی ئینسان، لەلایەن ئیسلامیەکان و دەسەڵاتی پشتبەستوو بەئیسلام، هەوڵی ئابدەیت  کردنەوەی دەدرێت.

لەمانگی ڕەمەزاندا، بەهۆی گەورەترین شێواندن لە سیستەمی خواردن و خواردنەوەدا، نەخۆشی ڕۆژوەوانان زیاد دەکات.

لە مانگی ڕەمەزاندا، کۆمەڵگا ئەڵیی خۆڵی مردوانی بەسەردا کراوە و جوڵە جوانەکانی، هەڵدەپەسێردرێن.

کەواتە مانگی ڕەمەزان نەمانگی خۆشی و خێرو بەختەوەرییە، بەڵکە مانگی بێکارکردن، برسیکردن، دەم داخستن، کۆنەپەرستی، سزادان، ژەهر بارانکردنی کۆمەڵگاو مەدەنیەت و مانگی ڕەوتگەلی ئیسلامی و مەلای مشەخۆرو کۆنەپەرستییە.

 ئابی ٢٠١١

لەوانەیە تۆ ئەمانەشت بە دڵ بێت

لێدوانێک بەجێ بهێلە

هاوڕێمان بن!

پەیوەندی

دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ هەر سەرنج و پێشنیار و ڕاگۆرینەوەیەک، لە ڕێگای:

abdulla.mahmud@gmail.com

دیمانەی پێشەنگ

Play Video