هاوپشکەکانی سەرۆک
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود
بەپێی هەوڵێکی ئاژانسی پەیامنیر کە ڕایگەیاندووە لەسەرچاوەیەک لەدەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیەوە دەستیان کەوتووە… لەداهاتی سەرۆک کۆمار کە برەکەی ٤٢ ملیۆن دۆلاری مانگانەیە، هەریەک لەباڵ و لاباڵەکانی یەکێتی خاوەن پشکن لەم برە پارەیە و بەپێی رێکەوتنێک کە لەنێوخۆیاندا لەسەری رێک کەوتوون، پشکەکان بەم جۆرەی خوارەوە دابەش کراوە:
١٥ ملیۆن دولاری مانگانە بۆ لاھور جەنگی.
١٤ ملیۆن دۆلاری مانگانە بۆ باڤیڵ تاڵەبانی.
٥ ملیۆن دۆلاری مانگانە بۆ كۆسرەت رەسول.
٣ ملیۆن دۆلار بۆ میدیای یەكێتی.
باقیاتەکەی بۆ سەرۆک دەمێنێتەوە کە مانگانە دەکاتە، پینج ملیۆن دۆلار….
ئەوەی گومان هەڵناگرێت و خەڵکی عێراق و کوردستان، پێی ئاشنان، لوشدانی داهات و سامانە لەلایەن سەرانی حزبە میلیشیایی و تایفی و قەومیەکان. لەلایەن وەزیر و ئەندام پەرلەمان و خاوەن پۆستە سیادییە حکومی و حزبیەکان و خیڵی بندیوار و لیستی دورودرێژی راوێژکار و خانەنشینی کە هەموویان لەدەوری ئەم موچە خۆرە بەلاشخۆرانەن.
ئەوەی کە عێراق و کوردستان، لەتەواوی یان لەزوربەی وڵات و دەوڵەتەکانی دنیا جیا دەکاتەوە، هەر دەسەڵاتی تایفی و قەومی، هەر ئەحزابی خۆشخزمەت و نۆکەر پیشە، نییە، بەڵکو هاوکات لوشدانی ئاشکرای داهاتە بە شێوەی ئاشکراو بەبەرگی یاسایی بەبەرداکراودا…
جیاوازی موچەی وەزیرو گزیرەکان، ئەندام پەرلەمان و بەرێوەبەرە گشتیەکان، خاوەن پۆستە ئەمنی و سەربازی و جاسوسیەکان، راوێژکارە زۆرەکانیان تا دەگاتە موچەی خانەنشینیان، بەجۆرێکە کە وەکو جیاوازی ئاسمان لە زەوییە…
ئەو جیاوازییە لە موچە، یان باشتر بڵێین، ئەو سەرچاوەی داهاتە کە سەرفی موچەی ئەو خێڵە بەرینە دەکرێت و هەر چەند ساڵ جاریکیش، ریژەیان زیاد دەکات، سەرجەم پۆستە سیادییەکانی کردۆتە، کۆمپانیایەکی دۆلار بەرهەم هێن… و هەر ئەوەشە وای کردوە پۆست فرۆشی ببێتە ناسنامەی دزیەکی ئاشکراو داهێنانێکی ناوازەی ناو دنیای سیاسەت لەناو خانەوادەی بۆرژوازدا…
سەرۆک کۆماری لە عێراقدا کە پۆستێکی تەشریفاتی و چاک و چۆنی و مەجیلس سازی و دەڵاڵییە، لەگەڵ واژۆ دان لەسەر سزای قێزەونی ئیعدامی ئینسان، وەکو زوربەی پۆستە سیادیەکانی تر بۆتە سەرچاوەی بە ملیۆنیر بوون و کەناڵێکی ئاشکرای دادۆشینی داهاتی هاوڵاتیان و قوتی جەماوەری کرێکارو بیکار و زەحمەتکێشی عێراق و کوردستان…
پارتی و یەکێتی و حزبەکانی تری ناو خانەوادەی بۆرژوازی کورد تەوافوقیان لەسەر پۆستە سیادیەکان، یان ململانێی و کیشەیان لەسەر پۆستەکان، لەوانەش پۆستی سەرۆک کۆمار و نەلەسەر پرۆژەیە، نەلەسەر سیاسەت، بەڵکو شەڕو جەنگینە بۆ دزیەکی ئاشکرا کە لەموچەی و ئیمتیازەکاندا، خۆی دەردەخات…
سەرۆک کۆماری و پۆستە سیادیەکان، سەفقەیەکی ئابورییە لە تاڵانی، هەر لایەنێکی سیاسی کە ئەو پۆستە وەردەگرێت، وەکو ئەوە وایە کۆمپانیایەکی ئامادەکراوی سەرەوت پیکەوەنان و بانق سازی بەلاشی دەست کەوتبێت، و شانسی ئەوەشی هەیە چەندین کەسی تر بکاتە هاوپشکی ئەو کۆمپانیای دزییە وەگەرکەوتووە…
لەو چوارچیوەیەدا مەعسوم، بەرهەم و بەرهەمەکانی داهاتوو، ئامادەن پشت بکەنە هەموو پرانسیب و مۆرالێکی ئینسانی، بۆ گەیشتنیان، بە مەنزڵی ئەو پۆستانەی، دەبنە سەرچاوەی بەملیۆنیر بوون و بەخشینی پشکیش بە هاوبەشە هاوپیشەکانیان…
بەرهەم سالح و هاوپشکەکانی، ئێستا و داهاتوو، کە خاوەنی چەندین پشکی تری سیاسی، تاڵانی و ئاشکراو نهێنین، ناچار بە سازان و رێکەوتنن، لەسەر ئەو پارە مۆڵەی بەبەلاش و لەپای خۆشخزمەتی و نۆکەر پیشەییدا، دەستیان پێی دەگات… کیشەی نیوان یەکێتی و پارتی لەسەر ئەو پۆستەو کیشەو ململانێ و کێبەرکێ لەناو سەرانی حزبیکیشدا بۆئەو پۆستە، سەرچاوەکەی ئەو موچەو تاڵانیە ئاشکرایەو ئەو پیگەیەیە کە دەکرێ لێیەوە، چەندین کەناڵی دزی و تاڵانی تری لێ سەرچاوە بگرێت…
لە کاتێکدا سەرانی ئەحزابی سیاسی بۆرژوازی و لە پۆستە ناچیزەکاندا، دەبنە خاوەنی ملیۆنان و ملیاردها دۆلار و سامان، کە زوربەی هەرەزۆری خەڵکی کرێکارو دەست تەنگ، موحتاجی ئاوی خواردنەوەی پاک و روناکی کارەبان، موحتاجی سەرپەنایەکی شیاوی ئینسانی و سەرەتاییترین خزمەتگوزارین، موحتاجی خوێندن و پەروەردەو تەندروستین، موحتاجی رێگاو بان و ژیانێکی ئارامن…
ئەم نابەرابەرییە ئابوری و ئەو جیاوازییە لە موچەو ئەو پۆستە ناچیزە زیاد و سەرو خەڵکییە، پر لەقاسەی دۆلارو ئەو سەرچاوەی کەڵەکەی سەرمایەیەیە، بەشیکە لە قیزەونترین روخسار و سیمای زاڵمانەی نیزامی سەرمایەداری، بەتایبەتیش لە وڵاتانی دواکەوتووی و کریگرتەی دەوڵەتەکانی تردا…
ئەم نیزام دەسەڵاتە دەبێ بڕوات، و سامان و داهاتی کەڵەکەکراویش بۆ هاوڵاتیان بگێردرێتەوە… ئەم دزییە دەبێ رابگیرێت… چۆن تیکۆشان بۆ باشترکردنی ژیان پیویستە، ئاواش دەستکۆتاکردنی ئەو دزانە لە تاڵانی ئاشکراو بەناو یاساییدا، پێویستیەکی حاشاهەڵنەگرە…
تێبینی: ئەم بابەتە لەبۆپێشەوەی ژمارە ٣٨ کە بەرواری ١٥ی ئۆکتۆبەر بڵاوبۆتەوە
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود
بەیانی بەرواری ٢ ئۆکتۆبەر، بریارە دەرگای قوتابخانەو پەیمانگا و زانکۆکان، بەرووی خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە بکرێتەوە… سەرەتا بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی تازەی خوێندنەوە پیرۆزبایی لە هەموو خوێندکار و کارمەندو مامۆستایانی ئازدیخوازو پێشکەوتنخواز و وێل بەدوای پەروەردەو فیرکردنی ئینسانی سەردەمیدا… دەکەین.
کردار شەرتە!
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود
رۆژی ٨ ئەم مانگە ڕژێمی سەرکوت و سەنکسار و سێدارەی ئێران، دوای چاودێری وردی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی، لە رێگای ٧ موشەکەوە، هێرشی کردە سەر ئۆردوگاو کەمپی هەردوو حزبی دیموکراتی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری کۆیەی کوردستانی عێراقدا، کە لە ئاکامی ئەو هێرشە دڕندانەیەدا ١٧ پێشمەرگە لە ئاستی لێپرسراوەتی جیاجیادا، گیانیان لەدەستداو نزیک بە ٤٠ لە پێشمەرگەو هاوڵاتی بریندار بوون… هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەداو بەرەبەیانی زووی هەمان رۆژی بەر لەو هێرشە… سێ هەڵسوڕاو و چالاکوانی سیاسی بەناوەکانی” رامین حسێن پەنایی و لوقمان و زانیاری مرادی”، سەرباری بەرگرییەکی فراوان بۆ بەرگری لە سێدارەدانیان و هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان لە ئاستی فەرمی و جەماوەری ئیران و کوردستان و دنیادا، لە سێدارە دران…
بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا، تەمەنی دەسەڵاتی تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی درێژ دەکاتەوە…
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود
لەهەڵبژاردنی پێشوودا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرباری بانگەشەیەکی فراوانی حزبەکانی کوردستان کە بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا چارەنووسازە و پەیوەندی بە پرسی ئایندەی سیاسی کوردستان و نەتەوەوە!! هەیە، پێگەی کورد لەبەغدا بەهێز دەکات، لەبەرامبەر بە دوژمنانی گەلەکەمان و شۆفینیەکان و …تاد، کەچی بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان بەشداری هەڵبژاردنیان نەکرد، و ئەم بانگەشەو فریوکاریانەیان رەتکردەوە…