فەرماندەی سوپای زەمینی پاسدارانی ئێران، فارس محەمە پاکپور لە پەیامێکدا داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئەوانەی لە بارەگاکانی هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی نزیکن دوور بکەونەوە، چونکە بەنیازن هیرش بکەنە سەر هیزەکانی ئۆپۆزیسێۆن…
رژێمی کۆنەپەرست و دژە ئینسانی… ئاخوندەکانی ئیران لەکاتێکدا رای دەگەیەنن کە هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن دوور بکەونەوە لەنزیک ئەو هێزانە، کە خۆی دەرگیری دەیان گرفتی سیاسی و ئابوری و ناوچەیییە، وە لەگەڵ بزوتنەوەیەکی یەکجار گەورەی کریکاریی و جەماوەری رووبەڕووە، کە جگە لە روخاندنی ئەم رژێمە هیچ بژاردەیەکی تریان نییە. رژێمی ئاخوندکانی پارێزەری سەرمایە لە ئیران، لەهەموو ئاستێکدا رووی لە پاشەکشەیە. لەلایەکەوە توانای فریوکارییەکەی لەبەین چووەو لەلایەکی تریشەوە چینی کریکار و جەماوەری نارازی ترسیان لە سەرکوت و توانایی سەرکوتی رژێم شکاوە… وە رۆژانە ئەم بزوتنەوە کرێکاریی و جەماوەییەی بۆ کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی رەشی جمهوری ئیسلامی لە ئارادایە فراوانتر دەبێت، ریکخراوترو خاراوتر هیزی خۆی نمایش دەکات.
لەوەها هەلومەرجێکدا کە رژێمی ئیسلامی لەناوخۆی ئیراندا، ناتوانێت وەڵام بەگرفتە خنکێنەرەکانی بداتەوەو توانای پاشەکشە بە بزوتنەوەی کرێکاریی و جەماوەری نییە، دەیەوێت لەرێگای هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان و هێزە ئۆپۆزیسێۆنەکان، سەرنجی رای گشتی بگوازێتەوە بۆسەر سنورەکان و هەرێمی کوردستان و پەلاماری هیزەکانی بۆسەر بنکەو بارەگاکانی هیزەکانی ئۆپۆزیسێۆن.
دیارە جمهوری ئیسلامی لەکاتی هاتنە سەرکایەوە تا دەگات بە ئەمڕۆ… هیچ کاتێک دریغی لە هیرش بۆسەر بنکەو بارەگاکانی ئۆپۆزیسیۆن نەکردووەو دەستی لە تیرۆری کەسایەتیە سیاسی و هەڵسوڕاوانی هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن نەپاراستووە، و بەدەیان جار هیرشیان کردۆتە سەر بنکەو بارەگای هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و بەسەدان کادر و کەسایەتی و چالاکوانیان چ لەناو هەرێمی کوردستان و چ لە وڵاتانی ئەوروپادا تیرۆر کردووە، ئەم کردەوە چەپەڵانەشی نەیتوانیووە ببێتە ڕیگایەک بۆ خامۆشکردنەوەی بزوتنەوەی نارەزایەتی و تورەیی جەماوەری لەناوخۆی ئیراندا… بریاری ئەمجارەی جمهوری ئیسلامیش لە دریژەی هەمان کارنامەی تیرۆریستی پێشویدایەو ئامانجیش ترساندنی بزوتنەوەی کرێکاریی و جەماوەری لەناوخۆی ئیران و هاوکاتیش هەڵگری پەیامی خاوەن ماڵییەتی لە هەرێمی کوردستانی ژیر سایەی دەسەڵاتی تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتیدا کە دریغیان بۆ هاوکاری دەزگاو باندە ئینسان کوژەکانی جمهوری ئیسلامی نەکردووە.
جەماوەری ئازادیخوازی هەرێمی کوردستان… کە ئەوانیش رووبەڕوون لەگەڵ پەیامی هیرش بەرانەی ئاخوندەکانی ئیران، پیویستە ئەو هەرەشە و پەیامە ئاشکرایە بۆ هیرش بە جدی وەربگرن و لە ئیستاوە لە رێگای هاتنە مەیدانی جەماوەری و نیشاندانی هیزیان لەشەقامدا رای گشتی دنیا لە مەترسیەکانی ئەو هیزە رەشە ئاگادار بکەنەوە. هاوکات پیویستە بزوتنەوەی فراوانی نارەزایەتی لەبەردەم یو ئین وەرێبخەن و بەرپرسیاریان بکەن لەوەی پابەندی رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان بن… لەوەش زیاتر بزوتنەوەی کریکاریی و جەماوەری خەڵکی کوردستانی عێراق، ئەرکیانە پشتیوانی لە بزوتنەوەی کریکاریی و جەماوەری لەناوخۆی ئیراندا بکەن، هەر ئەوەشە زامنی پاشەکشە پیکردن بە دەستێوەردان و هاوکات بۆ بەشکست کێشانی پلانی هیرشیان بۆسەر بنکەو بارەگانی هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن… ئەوەی دەبێ بارگەو بنەی بپێچیتەوە لە هەرێمی کوردستاندا، بنکەو بارەگا نهینینەکان و کونسوڵ خانەکانی ئیران و تورکیان کە هۆکارێکن بۆ نائارام کردنی هەرێمی کوردستان…