Home وتار و بیروڕا2020 نەعل وەکو سومبولێک بۆ ڕاماڵینی دەسەڵات!

نەعل وەکو سومبولێک بۆ ڕاماڵینی دەسەڵات!

by Abdulla Mahmud

١١ی ئەمانگە رێکخراوەیەکی ئەمریکی بەناوی” رێگەی پێشکەوتنی ئەمریکا” بە نیاز بوون کۆمەک و هاوکاری دابەشی سەر کەس و کارو خێزانی قوربانیانی شەڕی داعش بکەن. کاتێک کەس و کاری قوربانیەکانی دەستی داعش دیارییەکانی رێکخراوەکەی نۆکەری دەسەڵاتیان بینی، توشی شۆک هاتن کاتێک بینیان کە کۆمەکەکان پیکهاتوون لە “جلی کۆنە و نەعل و دایبی”، بۆیە شانۆی کۆبونەوەی کەس و کاری قوربانیانی داعش بووە مەیدانی نمایشی نارەزایەتی بەدەسەڵات و ئەو سوکایەتیەی کە بەناوی کۆمەکەوە پێیان دەکرێت…  بەدروشمی” ژیان و گوزەرانی شایستەمان دەوێت” و بە بەرزکردنەوەی نەعل بەروویاندا، وەڵامی ئەو سوکایەتیەیان دایەوە کە بەرامبەریان کرا.

 رەفتاری ئەم رێکخراوە خێرخوازەی لە سایەی دەسەڵاتی تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتییدا، بەرامبەر بە کەس کاری قوربانیانی دەستی داعشی کرد، درێژکراوەی ئەو تاڵانی و دزییە ئاشکرا و بەیاسای کراوەیە کە دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی نزیک بە ٣٠ ساڵە درێژەی پێدەدات و دەیان رێکخراوەی دزی و تاڵانچی لە ژێر ناوی ئین جی ئۆ و خیرخۆازیدا قوتکردۆتەوە. ئەم رێكخراوانە لە دزینی داهاتی ئاشکرای خەڵکی کوردستان دەیانەوێت بەشێکی زۆر کەم و ناچیز لە بۆنەی جیاواز جیاوازدا بدەنەوە بە خەڵک و ئەوەش وەکو فەزڵ فرۆشیەک بەسەر جەماوەری رەش و روت و قوربانیانی دەستی دەسەڵاتدا بدەنەوە، کە ئاوڕیان لێدەدەنەوە. لە رێگای ئەو رێکخراوانەشەوە بەتایبەتی دەزگای “خێرخوازی بارزانی و دەزگای مرۆیی مام” دەیانەوێت سەرکردەی حزبەکانیان بەنەمری بهێڵنەوە و بیانکەنە کائینی پیرۆز و پەرستراو و بەشێک لە سومبل و هێما پیرۆزەکان، کە رەخنە کردنیان یاساغ و سزای قورسی هەیە…

کەس و کاری قوربانیانی دەستی داعش و سەرجەم قوربانیانی دەستی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبەکانی نابێت لەوە زیاتر چاوەروانیان لەو دەسەڵاتە هەبێت، کە بەسوک و بێ ئیرادە تەماشایان دەکات، تا ئیرادەو کەسایەتیان بشکێنێت. پێویستە ئەم ئۆردووە بی ئەژمارە لە قوربانیانی خزمەت بەدەسەڵاتەوە تا دەگاتە برسیان و سفرە خاڵیانی دەستی ئەم دەسەڵاتە دزە، خۆیان بە بزوتنەوەی نارەزایەتی فراوانی جەماوەرییەوە پەیوەست بکەن و لە پرۆسیسی راماڵینی دەسەڵاتیشدا نەعل وەشاندن، وەکو ئەزموونێک بۆ تەفروتوناکردنی دەسەڵات بەدەستەوە بگرن…. چۆن نەعل بووە سمبولێک بۆ سەرەتای روخاندنی سەدامی دیکتاتۆر ئاواش ببێتە سومبولێک لە خەباتی راماڵینی دەسەڵاتدا.

لەوانەیە تۆ ئەمانەشت بە دڵ بێت

لێدوانێک بەجێ بهێلە

هاوڕێمان بن!

پەیوەندی

دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ هەر سەرنج و پێشنیار و ڕاگۆرینەوەیەک، لە ڕێگای:

abdulla.mahmud@gmail.com

دیمانەی پێشەنگ

Play Video