Home وتار و بیروڕا2020 نمایشێکی هونەری و دەنگی نووساوی ئیسلامیەکان! عەبدوڵا مەحمود

نمایشێکی هونەری و دەنگی نووساوی ئیسلامیەکان! عەبدوڵا مەحمود

by Abdulla Mahmud

نمایشێکی هونەری و دەنگی نووساوی ئیسلامیەکان!

عەبدوڵا مەحمود

بەرواری ٢٦ ی ئۆکتۆبەر، تارا عەبدوڵا هونەرمەندی شێوەکار بەهاوئاهەنگی رێکخراوەیەکی کۆمەڵگەی مەدەنی تابلۆیەکی درێژی نزیک بە پینج هەزار مەتری لە جل و بەرگی ئەو ژنانە نمایش کرد، کە قوربانی پیاوسالاری و توندوتیژی هەمەلایەنەن، بەڵام دوای رۆژێک و تەنها دوای رۆژێک چەند شوێنێکی ئەو تابلۆیە سوتێنراو پاشانیش لێکرانەوە.

ئەو کارە ناوازە و ئەم شێوازە نوێیە بۆ نیشاندانی ئازارێکی قوڵی نیوەی کۆمەڵگە، نەک هەر جێگای دەستخۆشانە، بەڵکو سەرەتایەکی نوێی نمایشی دەنگی “نا” ی هونەرییە، بە زوڵم و ستەمی هەزارسەری پیاوسالاری و دەسەڵاتی پارێزەری، بەدژی ژنان و خواستە پایماڵکراوەکانیان.

ئەوانەی دەستیان بۆ سوتاندنی ئەم تابلۆیە بردووە، زۆر سوکترن لە بەهای پچکێکی کەم لەو جل و قوماشانەی لەم کارە هونەریەدا نمایش کراون. هاوکات ئەوە دەنگی نووساوی میراتگرانی داعش و رەوتەکانیانە کە بەرگەی هیچ کارێکی هونەری و ئەدەبی و نمایشیکی ئازادانەی دژ بە کۆنەپەستی و ئازادی بۆ ژن ناگرن…

لای ئەم جەنابانەی نەخشە و پلانی سوتاندنی ئەو تابلۆیەیان داڕشتووە، سیمای جوانی شار بەرگەی ئەم تابلۆ جوانە ناگرێت، کە ئازار و ستەمی سەر ژنان و قوربانیەکانی نیشان بدات، بەڵام حیجاب کردنی کۆمەڵگە و چەند ژنە و سوکایەتی و لێدان و تیرۆرکردنی ژنان، بە ڕەوا و جێ بەجێکردنی ئەرکێکی خوادیی و قورعانی و بە بەشێک لە جوانی پیرۆزیی دەزانن!!

ئەوانەی بەرگەی نمایشیکی هونەری ناگرن و دەیسوتێنن هەمان ئەو عالی جەنابانەن کە گڵکۆی شێرکۆ بیکەسیان شێواند، ئەوانەن کە پەیکەری خۆشەویستیان روخاند، ئەو مەعدەن و قوماشە رزیوەن کە بەرگەی کاریکاتێرێک ناگرن… گەروی ئەو ئەڵلەو ئەکبەرانەن کە بەسەدان ئینسان ژێر باڵاهەڵگرێک دەخەن و لە جەرگەی شارەکاندا بەچەقۆو قەممە نمایشی کوشتنی ئینسان دەکەن.

ئەم رەوت گەلە ئیسلامیانە، کە خۆیان و دین و نەریت و سونەتیان دەرگیری ئەزمەیەکی قوڵی چارهەڵنەگرە، هیشتا مانەوەیان بەرهەمی سازشی باڵەکانی دەسەڵاتی سیاسی سەرمایەیە، لە پێناو ئامانجە گڵاوەکانیادا، بەرهەمی دەست ئاوەڵاکردنی خیڵی راسیزمی دەرهاویشتەی پۆستمۆدێرنیزمە، بەرهەمی گەران و وێل بوونە بەدوای سودی بەرژەوەندییە ئابورییەکانیاندا لە جیهانی عەرەبی و دەست تێکەڵ کردنە لەگەڵ ئالی سەباحەکان، کە بە ئاشکرا جیهادییە پترۆ دۆلارەکان تەخشان و پەخشان، دەکەن. لە کوردستانیشدا ئەم رەوتە ئیسلامیییە داعشی و ئەردۆغانیانە، بەپشتیوانی دەسەڵاتی تا سەرمۆخ کۆنەپەست و بنەماڵەیی، پارتی و یەکێتی و گۆران و بە باوەشێن کردنی کۆنەپەرستی لەلایەن کەناڵە میدیاییە بۆگەنەکانی وەکو ئین ئارتیییەکان، توانیوویانە تا ئێستا بمێننەوە. ئەو رەوت گەلە چەقوکێشەی ئیسلامیەکان، نیگەرانی ئەوەن کۆمەڵگەی “موسوڵمانی”!! کوردستان قبوڵیان ناکەن و وەکو دڕندە لێیان دەڕوانن. ئاخر خەڵکی کوردستان بە نەریت و رەفتار و سونەتی ژیان و گوزەران و بە دەستڕاگەیشتنیان بە دنیای مۆدێرنی ئەمڕۆ و دەستکەوتەکانی، نیشانیان داوە، مۆدێرن و شارستانین و لەگەڵ نەریتی ئیسلامیزم و رەوتەکانیان نەک هەڵناکەن، بەڵکو تەواو لە دژین.

پیویستە بە پەرەدان بەو هونەرە شێوە بڵند باڵایانە و بە بەهیزکردنی رەوتی ئازادی و ئازدیخوازی، ئەم دەنگە نوساوانەی ئاو لەسەرچاوەی لخنی دەسەڵاتی سعودی و ئەردۆغانی و داعشی دەخۆنەوە، بێ دەنگ بکرێن و کاریگەری و ڕۆڵیان لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی کۆتایی پێبهێنرێت.

لەوانەیە تۆ ئەمانەشت بە دڵ بێت

لێدوانێک بەجێ بهێلە

هاوڕێمان بن!

پەیوەندی

دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ هەر سەرنج و پێشنیار و ڕاگۆرینەوەیەک، لە ڕێگای:

abdulla.mahmud@gmail.com

دیمانەی پێشەنگ

Play Video